کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت چه‌کداری سه‌ر به گروپی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) توانیویانه ڕۆژی هه‌ینی هه‌رسێ ناوچه‌ی موحسن و بولیل و بوعومه‌ری نزیک سـنووره‌کانی عێراق کونترۆڵ بکه‌ن.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌که له لێدوانه‌که‌یدا بۆ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز گوتیشی ئه‌م سێ ناوچه‌یه ده‌که‌ونه قه‌راغ ڕووباری فوراته‌وه و شوێنی سـتراتیژین، چونکه له فڕۆکه‌خانه‌ی له‌شـکری دێر ئه‌زور و شـاری ئه‌لمه‌یادینه‌وه نزیکن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ئه‌گه‌ر بێت و داعش بتوانێت شـاری مه‌یادینیش بگرێت، ئه‌وا جگه له شـاری بوکه‌مال هیچ شوێنێـکی گرنگ له نزیک سـنووره‌کانی ڕۆژئاوای عێراقه‌وه نامێنێت له ژێر ده‌سـتیاندا نه‌بێت.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا، ژماره‌یه‌کی زۆر چالاکوانی له ناوه‌وه‌ی وڵات هه‌یه و ڕۆژانه هه‌واڵه‌کانی بۆ ڕه‌وانه ده‌که‌ن.