کوشـکی سـپی ڕایگه‌یاند، جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا قسه‌ی له‌گه‌ڵ سێ کاربه‌ده‌سـتی باڵای عێراق کردووه به مه‌به‌سـتی هاندانیان بۆ کارکردن پـێـکه‌وه له دژی چه‌کدارانی داعش و هه‌روه‌ها پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی نوێی عێراق که هه‌موو پـێـکهاته‌کان له‌خۆبگرێت.
به‌ڕێز بایدن ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی و سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئوسامه نوجه‌یفی و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق مه‌سعود بارزانی به ته‌له‌فون قسه‌ی کرد.
له‌و په‌یوه‌ندیـیانه‌دا جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌م ڕێبه‌رانه‌ی عێراقی گوت ئه‌مه‌ریکا کارده‌کات بۆ پشـتیوانیکردن له حکومه‌تی عێراق و ته‌واوی پـێـکهاته‌کانی ئه‌و وڵاته له‌و شه‌ڕه‌یاندا له دژی چه‌کدارانی کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش).
هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی چۆنێتی هاوکاریکردنی ئه‌مه‌ریکا بۆ هێزه‌کانی عێراق به‌شێـکی وتووێژه‌کان بوون، وه‌ک کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت تاوه‌کو هه‌نگاوی زیاتر بنرێت به ئاڕاسته‌ی جێـبه‌جێـکردنی ڕێـکه‌وتنی سـتراتیژی نێوان ئه‌مه‌ریکا و عێراقدا.
له هه‌رسێ په‌یوه‌ندیـیه ته‌له‌فونیـیه‌که‌دا، به‌ڕێز بایدن سه‌نگی خسـته سه‌ر گرنگی یه‌کگرتوویی عێراقیـیه‌کان له شه‌ڕی دژی داعشدا که هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ته‌واوی عێراقیـیه‌کان. پاشـان په‌له‌کردن له پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق به‌پـێی ده‌سـتور.
جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له په‌یوه‌ندیـیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بارزانی جه‌ختی له‌وه کرد داعش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌کان و گرنگه هێزه کوردیـیه‌کان و عێراقیـیه‌کان له نزیکه‌وه هاوکاری یه‌کتر بکه‌ن. هه‌روه‌ها ڕۆڵی کوردیشی له پـرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا به گرنگ ناودێرکرد.