وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات ده‌ڵێت عه‌بدوڵڵا ئیبراهیم ئه‌لشحی باڵیۆزی وڵات له به‌غدای بانگهێشتکردووه به‌هۆی ئه‌و پـێشـهاته مه‌ترسیدارانه‌ی له عێراقدا که‌وتوونه‌ته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا وه‌زاره‌ته‌که ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئیمارات زۆر نیگه‌رانه له باره‌ی به‌رده‌وامبوونی سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌تی عێراق له وه‌لاوه‌نان و پـشـتگوێخستن و تایفه‌گه‌رێتی له به‌رامبه‌ر پـێـکهاته سه‌ره‌کیـیه‌کانی خه‌ڵـکی عێراق.
ده‌ڵێت ئه‌م ڕێبازه زیاتر ڕه‌وشه‌که خراپـتر ده‌کات و گرژی سیاسی و نائارامی زیاده‌کات.
هه‌روه‌ها له به‌یانـنامه‌که‌دا ده‌وڵه‌تی ئیمارات ده‌ڵێت به توندترین ده‌سته‌واژه تێرۆرسـتکاری داعش و کۆمه‌ڵه تێرۆرسـته‌کانی دیکه سه‌رزه‌نشـت ده‌کات.
پاشـان خه‌مخۆری ئیماراتی نیشـان دا بۆ سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق. ده‌ڵێت ئه‌مه بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به.