با‌ن کی مونی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هۆشیاری دا له‌وه‌ی ڕه‌نگه توندووتیژی تایه‌فی له عێراق به ڕاده‌یه‌کی گه‌وره په‌ره‌بسینێت له‌م ده‌مه‌ی ناسه‌قامگیری له‌و وڵاته‌دا ئاڵوزتر بووه.
له میانه‌ی کۆنفراسێکی رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه با‌ن کی مون گوتی ئێجگار دڵنیگه‌رانه به خرابوونی ڕه‌وشه‌که به‌شێوه‌یه‌کی خێرا و هه‌روه‌ها راپۆرته‌کانی له‌سێداره‌دانی به کۆمه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناڤی پیلای به‌رپرسی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به تاوانی شه‌ڕ له قه‌ڵه‌می دا. گوتیشی ئه‌و کاره دڕندانانه و هێرشه‌کانی تێرورستی که ئه‌نجام ده‌درێن له‌سه‌ر ده‌ستی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام، کۆمه‌ڵێکی ملیشیا سو‌ننه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده، پێده‌چێت بیانه‌وێت ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان له هه‌ردوو عێراق و سوریا به‌یه‌که‌وه بلکێنن.
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی مه‌ترسیه‌کی ڕاسته‌قینه له ئارادیه له په‌ره‌سه‌ندنی توندووتیژی تایه‌فی له‌سه‌ر ئاستێکی له ڕاده‌به‌ده‌ر له‌ناو عێراق و هه‌روه‌ها ئه‌ودیو سنووره‌کانی.
گوتیشی ده‌بێت عێراق وه‌ک یه‌ك وڵات بمێنێته‌وه سا ئیدی سوننه، شیعه یا کورد بێت و پێویسته هه‌موو یان بتوانن به شێوه‌یه‌کی گونجاو پێکه‌وه بژین و ئومێدی خواست به پشتیوانی وڵاتانی هه‌رێمی و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بتوانین یارمه‌تی حکومه‌تی عێراق بدرێت به‌ر له هه‌موو شتێك ئاشتی و سه‌قامگیری بۆ وڵاته‌که‌یان بێننه‌وه دی.