له‌م ده‌مه‌ی که دوا واده‌ی بۆ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنی ناو‌کی له 20 ی مانگی حه‌وتدا ته‌نها چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی ماوه، ئێران و شه‌ش زلهێزه‌کانی جیهانی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیکانی نێوانیان، کۆبوونه‌ته‌وه.
وتووێژه‌کان سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌ستیپێکرد دوای ئه‌وه‌ی له مانگی پێنج‌دا شکستیان هێنابوو. هه‌رچه‌ندێکه کاربه‌ده‌ستانی باڵای ئێرانی و ئه‌مه‌ریکایی له پاشدا کۆبوونه‌وه به‌ڵام ئه‌و دوو دیبلۆماتهی ئاگاداری گفتوگۆکانن ده‌ڵێن نایانتوانیوه ناکۆکیـیه‌کانیان چاره‌سه‌ربکه‌ن.
ده‌شڵێن ته‌گه‌ره‌ی سه‌ره‌کی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قه‌باره و توانایی پرۆگرامی دوا ڕۆژی پیتاندنی یۆرانێۆمی ئێران که ئه‌و پرۆگرامه ده‌شێت بۆ هه‌ردوو سوته‌مه‌نی و هه‌روه‌ها چه‌کی ئه‌تۆمی به‌کاربێت.
ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی ده‌یانه‌وێت به‌ربه‌ستی توند به‌سه‌ر تواناکانی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانێۆم بسه‌پێنن. ئێرانیش به‌رهه‌ڵستی ده‌کات و ده‌ڵێت به‌نیاز نییه چه‌کی ئه‌تۆمی دروستبکات.