Accessibility links

بەشار کیکى: بە دورى نازانم گورزى سەربازى لە موسڵ بوەشێندرێت


لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشى کوردى دەنگى ئەمه‌ریکا بەشار کیکى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ سەبارەت بە دوایین ڕەوشى شارەکە دەدوێت و ڕایدەگەیه‌نێت کەوا لە ئێستادا چەکدارانى داعش لە هەر گەرەکێکى موسڵ بەرپرسێکى ئیدارى و سەربازیـیان داناوە بۆ بەڕێوەبردنى شارەکە.
سەبارەت بەو داوایەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لە بارەى مۆڵەتدانى بە زۆر بە فەرمانبەرانى فەرمانگه‌ حکومیـیەکانى موسڵ بەشار کیکى دەڵێت. ئەوان ئەو داواکاریـیانەیان پێ نەگەیشتووە و دەڵێت ئەو داواکاریـیە نا تەندروستە بە تایبەت لەو ناوچانەى کە بارى ئاسایش تیایدا ئارامە و دەڵێت ئەوان داوایان کردووە کەوا جیاوازى بکرێت لە نێوان موسڵ و ناوچە ئارامەکان.
لە بارەى پلانى ئەوان بۆ ئایندەى موسڵ دەڵێت داوایان کردووە وەکو ئەنجومەن و نوێنەرانى شارەکە لەگەڵ حکومەتى ناوەندى دابنیشن تاوەکو دوا بڕیار لەسەر شارەکە بدەن. دەشڵێت بە دورى نازانێت موسڵ ڕووبەڕووى گورزێکى سەربازى ببێتەوە.
لە ئێستادا بەپـێى ئامارەکان زیاتر لە 400 هەزار کەس لە موسڵ ئاوارەى دەشتایى نەینه‌وا و هەرێمى کوردستان بوون.
لەبارەى هاوکارى مرۆیى ئەو ئاوارانە بەشار کیکى دەڵێت پارێزگارى دهۆک ڕەزامەندى دەربڕیوە بۆ دابینکردنى گاز بۆ مۆلیدە ئەهلیەکانى دەشتایى موسڵ بە نرخى حکومەت. هەروەها ڕەزامەندى دراوە بۆ دابینکردنى ئاو بۆ ئەو ناوچانە. دەشڵێت حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندىشی پـیشانداوە کە بڕى 40 مێگاوات کارەبا لە هێڵى خەبات لە هەولێرەوە ڕەوانەى ناوچەکانى حەمدانیە و بەرتڵڵە لە دەشتایى موسڵ بکرێت، چونکە بە وتەى بەشار کیکى چەکدارانى داعش کارەبایان لەسەر ئەو ناوچانە بڕیوە.
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:52 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG