دادگایه‌کی ئیسرائیلی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه حکومی زیندانی شه‌ش ساڵی بۆ قایمقامێکی پـێشووی ئۆرشه‌لیم بڕیـیه‌وه به‌هۆی رۆڵی له دۆزێکی گه‌نده‌ڵی به‌ربڵاو، ئه‌وه‌ی که ئیهود ئۆڵمه‌رتی سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشووتری ئه‌و وڵاته‌شی تێوه گلابوو.
دادگای ته‌ل ئه‌بیب حکومی زیندانی بۆ ئوری لوپۆلیانسکی ده‌رکرد ، ئه‌و که‌سه‌ی که له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا دادگا تاوانباریکردبوو به وه‌رگرتنی به‌رتیل له پـرۆژه‌یه‌کی موڵکداری له ئۆرشه‌لیم. ناوبراو که ده‌توانێت داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه به حکومهکهیدا بکات، ده‌بێت بڕی 142800 دۆلار یش بدات.
جێی ئاماژه‌یه حکومدانی ئوری به مانگێک دوای ئه‌وه دێت که ئیهۆد ئۆڵـمهرتی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوتری ئیسرائیل حکومی زیندانی 6 ساڵ درا به تێوه‌گلانی له هه‌مان دۆزدا.
هه‌روه‌ها ئیهۆد ئۆڵمه‌رتی یه‌کێکه له نێو چه‌ندان له به‌رپرسانی حکومه‌تی ئیسرائیلی به تۆمه‌تی ساخته‌کاری له پرۆژه‌یه‌کی بنیادنانی خانوبه‌ره له ئۆرشه‌لیم تێوه‌گلاون.