وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت به‌هۆی دێـکچوونی ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق، وڵاته‌که‌ی هه‌موو کارمه‌ندانی خۆی له کونسوڵخانه‌که‌ی له شـاری به‌سـره‌ی باشوری عێراق گواستووه‌ته‌وه
حکومه‌تی عێراق ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه‌ی ده‌ربڕی و ده‌ڵێت کۆمه‌ک و پـشـتیوانی کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کانی دژه حکومه‌ت له عێراقدا ده‌کات
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند که‌وا کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌نگه سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئێسـتای عێراق له‌گه‌ڵ ئێرانیـیه‌کاندا وتووێژبکه‌ن، ئه‌مه‌ش له په‌راوێزی دانوسـتاندنه‌کانی بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه له ڤیه‌نـنا به‌ڕێوه‌بچن له باره‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق شـارۆچکه‌ی ته‌له‌عفه‌ری باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌ی له‌ده‌سـتدا، به‌ڵام نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیر و گوته‌بێژه له‌شـکریـیه‌که‌ی سوورن له‌سه‌ر به‌ده‌سـتهێنانی سه‌رکه‌وتن
به‌پـێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له شـاری موسڵی باکوری عێراقه‌وه دێن، کۆمه‌ڵی چه‌کداری توندڕه‌وی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) ده‌سـتیانکردووه به تێـکدانی کڵێساکانی ئه‌و شـاره
دانیشتوان و کاربه‌ده‌ستانی خۆجێی عێڕاق ده‌ڵێن ملیتانی سوننه کۆنتڕۆڵی شاروچکه‌ی ته‌له‌عفه‌ریان له باکور کردووه که له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی ناپه‌سند کراوه.
خاچی سور ده‌ڵێت به‌لانی که‌م 48 که‌س له شاروچکه‌یه‌کی که‌ناری کینیا کوژراون له ئاکام هێرشێک که کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت لۆمه‌ی کۆمه‌ڵی ملیتانی سومالی ئه‌لشه‌بابی بۆ ده‌که‌ن.
وته‌بێژی پنتاگۆن جان کربی ده‌ڵێت وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا چاک هێگل شه‌ممه فه‌رمانی دا که‌شتی فڕۆکه‌هه‌ڵگری "جۆرج.ئچ.دبلیو.بۆش" له باکوری ده‌ریای عه‌ره‌ب به‌رۆ که‌نداو بکه‌وێته ڕێ.
لێکۆڵه‌ره‌وانی فیدراڵی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن 15 که‌سی ئه‌مه‌ریکایی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک سۆماڵی به‌م دوایـیانه چوون بۆ سوریا بۆ ئه‌وه‌ی بچنه پاڵ میلیتانانی ئیسلامی ، ئه‌وانه‌ی له پێناو ڕووخاندنی حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌جه‌نگن.
نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای شیعه‌کانی عێراق ئایه‌توڵڵا عه‌لی ئه‌لسیسـتانی له شـاری که‌ربه‌لا هانی عێراقیـیه‌کانی دا به‌رگری له وڵاته‌که‌یان بکه‌ن له دژی چه‌کدارانی کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش).
میلیتانانی سووننه ئیسلامی وا هه‌ڕه‌شه‌ی پێشڕهویکردنن به‌ره‌و به‌غدای پایته‌خت ، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی کۆنترۆڵی چه‌ند شارێکی سه‌ره‌کیان کرد ، وه‌ک گورزێک که له حکومه‌تی شیعه‌ی عێراقیان داوه
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی ڕێـکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام ده‌کات، واته داعش
ڕابه‌رانی سیاسی نیشتیمانی له هیندستان ڕه‌خنه‌ی توندیان له به‌رپرسانی حکومه‌تی پارێزگای ئوتار پرادیش گرتووه بۆ خراپبوونی ڕه‌وشی ئاسایشی له‌و ستانهی باکوری هیندستاندا، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ده‌نگۆکانی کاری نوێی ده‌ستدرێژی سێکسی
بڕیاری بوو ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق کۆبـبێته‌وه به مه‌به‌سـتی ده‌نگدان له‌سه‌ر پـێشـنیاره‌که‌ی حکومه‌ت بۆ ڕاگه‌یاندنی یاسای باری نائاسایی له وڵاته‌که‌دا
حکومه‌تی پاکستان ئه‌و دوو هێرشه ئاسمانیه‌ی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای مه‌حکوم کرد و به پـێشلکردنی سه‌روه‌ری وڵاتی له قه‌ڵه‌م ده‌دات
حکومه‌تی ئێرانی ده‌ڵێت ئاستی له تاکه ده‌زگای نیمچه ته‌واوکراوه‌ی وڵات بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئاوی قورس به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی پلۆتۆنیۆم که‌مده‌کاته‌وه
رەوشى شارى موسڵ هه‌تادێت ئاڵۆزى زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و لە نوێترین پێشهاتیشدا ئەمڕۆ چوارشه‌ممه کونسوڵى تورکیا لە موسڵ و ژمارەیەک کارمەندى کونسوڵخانە لە لایەن چەکدارانى داعش رفێنراون
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن چه‌کدارانی کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) ڕۆژی چوارشه‌ممه گه‌مارۆی شـاری دێر ئه‌زوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌یان داوه
هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت حکومه‌ته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتی کوردی له باکوور کارده‌کات بۆ وهدورخستنهوهی خراپکاران له موسڵ پاش ئه‌وه‌ی میلیشیا ئیسلامییه‌کان کۆنتڕۆڵی شاره‌که‌یان کرد
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا و کۆمکاری عه‌ره‌ب له ئه‌ثینا کۆبوونه‌ته‌وه و جه‌ختی دانوستانه‌کانیان کردۆته سه‌ر ڕه‌وشی عێراق ، سوریا ، لیبیا و هه‌روه‌ها پروسه‌ی ئاشتی له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا
زیاتر نیشـان بده