حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت له میانه‌ی هێرشی چه‌کدارانی داعش بۆ سه‌ر به‌ندیخانه‌ی مه‌فره‌قی شـاری باقوبه 52 ده‌سـتگیرکراو به گولـله هاوه‌ن و بۆمبی ده‌سـتی کوژراون.
فه‌ریق قاسم عه‌تا گوته‌بێژی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی هه‌روه‌ها 9 له چه‌کداره‌کانیش کوژراون.
به‌ڵام به پـێی ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس کاربه‌ده‌ستێـک له مردووشۆرخانه‌ی باقوبه گوتویه‌تی زۆربه‌ی ئه‌و ده‌سـتگیرکراوه کوژراوانه گولـله به سه‌ر و سنگیـیانه‌وه نراوه.
هاوکات له به‌غدای پایته‌ختیش، 4 پـیاو که ته‌مه‌نیان له نێوان پـیست و سیـیه‌کاندایه و سوننه‌ن به گولـله‌بارانکراوی ته‌رمه‌کانیان له چه‌ند شوێنێـکی ناوچه‌ی بنوکی زۆرینه شیعه دۆزراونه‌ته‌وه.