وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی میسر ده‌ڵێت له ته‌قینه‌وه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی وێزگه‌کانی میترۆی قاهیره‌ی پایته‌خت 6 که‌س برینداربوون. کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی ده‌ڵێن 5 ته‌قینه‌وه‌ی بچوک بوون له نێو 5 وێزگه‌دا.
له وێزگه‌ی شبرا ئه‌لخه‌یمه 3 که‌س برینداربوون، دووانیان به‌ره‌و نه‌خۆشـخانه براون و برینداری سێـیه‌م ده‌سـتگیرکراوه به گومانی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌که.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر گوتی گومانباره‌که سه‌ر به کۆمه‌ڵی ئیخوان ئه‌لموسلیمینی قه‌ده‌غه‌کراوه و کیسێـکی پـلاسـتیکی پـێگیراوه که ئاسه‌واری باروتی پـێوه‌بووه. هه‌روه‌ها له مۆبایله‌که‌ی وێنه و دروشـمی ئیخوانی تێدایه.
له ته‌قینه‌وه‌که‌ی وێزگه‌ی کوبری ئه‌لقوبه، یه‌ک که‌س برینداربووه. له وێزگه‌ی به‌رده‌م دادگای میسر ئه‌لجه‌دیده 2 که‌س برینداربوون. له هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی وێزگه‌ی غومره و حلمیه ئه‌لزه‌یتون که‌س پـێوه نه‌بووه.
پـۆلیس ده‌ڵێت بۆمبه‌کان که خرابوونه ناو سه‌به‌ته‌ی خۆڵ و خاشاکی ناو وێزگه‌کانه‌وه، ده‌سـتکردی خۆماڵی بوون و به‌هێز نه‌بوون.