سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له باره‌ی ڕه‌وشی عێراق تێبینی و تێڕوانینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی خسته ڕوو.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی داعش مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر خه‌ڵـکی عێراق و ناوچه‌که و هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا گوتی یه‌که‌م کاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئا له‌م کاته‌دا ئه‌وه‌یه سه‌لامه‌تی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا و کارمه‌نده‌کانی بـپارێزێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌مه‌ریکایـیانه‌ی له عێراقدا کارده‌که‌ن. دووه‌م ئه‌مه‌ریکا کاره‌کانی سیخوڕی و دیده‌وانی له عێراق په‌ره پـێده‌دات تاوه‌کو باشتر ئاگاداربین له‌وه‌ی چی له عێراقدا ڕووده‌دات. سێـیه‌م ئه‌مه‌ریکا پـشـتیوانی خۆی بۆ هێزه ئاسایشیـیه‌کانی عێراق زیاده‌کات و هه‌روه‌ها ئاماده‌یه بنکه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له به‌غدا و باکوری عێراق بکاته‌وه بۆ یارمه‌تیدان له بواری سیخوڕی و هه‌ماهه‌نگی به مه‌به‌سـتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆرسـتی داعش.
پاشـان سه‌رۆک ئۆباما گوتی له‌گه‌ڵ کۆنگرس کارده‌کات بۆ دابینکردنی که‌لوپه‌لی زیاتری له‌شـکری بۆ عێراقیـیه‌کان و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێـک ڕاوێژکاریش له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا هه‌ن و ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌یه هه‌تا 300 که‌س له‌و ڕاوێژکارانه بنێرێت بۆ ئامۆژگاریکردن و چۆنێتی مه‌شـقپـێـکردنی هێزه‌کانی عێراق.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جه‌ختی له‌وه کرد که چیتر سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی له عێراق شه‌ڕ ناکه‌ن و ته‌نها یارمه‌تی عێراقیـیه‌کان ده‌ده‌ن له‌و ده‌مه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆرسـتان ده‌بنه‌وه. گوتیشی له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی هێزی زیاتری له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌که بڵاوکراونه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر هاتوو به‌کارهێنانی هێز به پـێویست زانرا، ئه‌وا پـێشـتر ڕاوێژکاری به کۆنگرس و ڕێبه‌رانی عێراق و ناوچه‌که ده‌که‌ن.
پاشـان ئۆباما گوتی جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌سـتده‌کات به گه‌شـتێـک بۆ ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا به مه‌به‌ستی تاوتووێکردنی ڕه‌وشه‌که له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و سه‌نگی خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێز له سه‌لامه‌تی و یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق بگرن و عێراق به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆ ناڕوات و به دوایدا بـبێته په‌ناگه بۆ تێرۆسـتان.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا گوتیشی له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌وه ده‌بێت ڕێبه‌رانی عێراق ناکۆکیـیه‌کانی خۆیان وه‌لاوه بنێن و له‌سه‌ر نه‌خشه‌یه‌ک بۆ ئاینده‌ی وڵاته‌که‌یان ڕێکبکه‌ون به سوننه و شیعه و کورد و هه‌موو عێراقیـیه‌کانی تر و ده‌بێت هه‌موویان بڕوایان به‌وه هه‌بێت له ڕێگه‌ی پـرۆسه‌ی سیاسی نه‌ک له ڕێگه‌ی توندوتیژی ده‌سـتکه‌وت به‌ده‌سـت ده‌هێنن.
پاشـان سه‌رۆک ئۆباما جه‌ختی له‌وه کرد هه‌ڵبژاردنی ڕێبه‌رانی عێراق کاری ئه‌مه‌ریکا نیـیه و ئاماژه‌ی به‌وه کرد ئه‌مه‌ریکا هیچ کارێـکی له‌شـکری له عێراقدا ئه‌نجام نادات ئه‌گه‌ربێت و کاربکاته سه‌ر لایه‌نێـکیان.