ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ده‌ڵێت شـایهتحاڵێـک گوتویه‌تی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی بێجی که‌وتووه‌ته ده‌سـتی کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شـام (داعش) و ئاڵا ڕه‌شه‌که‌ی له‌سه‌ر به‌رزکراوه‌ته‌وه. هاوکات گه‌وره کاربه‌ده‌سـتێـکی ئاسایشی عێراقی ده‌ڵێت هێشـتا پاڵاوگه‌که به ده‌سـتی هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه‌یه.
شـایهتحاڵهکه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌م ئاژانسی هه‌واڵه‌ی گوتبوو به ئۆتۆمبیل به لای پاڵاوگه‌که تێپه‌ڕبووه و بینیویه‌تی چه‌کداران خاڵی پـشـکنینیان له ده‌وروبه‌ری پاڵاوگه‌که داناوه و هه‌روه‌ها ئاگرێـکی گه‌وره له یه‌کێـک له تانکه‌ره‌کانی به‌ربووه.
به‌ڵام کۆلۆنێل عه‌لی ئه‌لقوره‌یشی به‌رپـرسی ئاسایشی پاڵاوگه‌که به که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لعێراقیـیه‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی گوت هێشـتا پاڵاوگه‌که له ژێر ده‌سـتی هێزه‌کانی حکومه‌ته و له‌وه‌تای ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه 100 چه‌کداریان کوشـتووه.
حسێن شه‌هرسـتانی وه‌زیری نه‌وتی عێراق لای خۆیه‌وه به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌م باره‌یه‌وه ده‌رکرد و تیایدا ده‌سـتخۆشی له هێزه‌کانی حکومه‌ت کرد له به‌رامبه‌ر ئه‌و بهرگریـیهی له پاڵاوگه‌که کردوویانه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هێرشه دڕهندانانهی کرابوویه سه‌ریان.
جێی ئاماژه‌یه پاڵاوگه‌ی بێجی یه‌ک له‌سه‌ر چواری به‌نزین و گازی وڵاته‌که‌ی دابین ده‌کرد و هه‌روه‌ها سووته‌مه‌نیش بۆ ویزگه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لیکتریک، که زۆربه‌ی بۆ به‌شی باکوری عێراق ڕه‌وانه ده‌کرا. ئه‌گه‌ربێت و بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن پاڵاوگه‌که له کارکردن بوه‌سـتێت، ئه‌وا وڵاته‌که دووچاری قه‌یرانێـکی دیکه ده‌بێت.