حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا پـرۆژه بڕیارێـکی په‌سه‌ندکرد بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی کارتی ناسنامه له توندڕه‌وه ئیسلامیـیه‌کانی له وڵاته‌که‌یدا هه‌ن، ئه‌مه‌ش تاوه‌کو ڕێگه‌یان لێبگرێت له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نه‌که‌ن به گرووپه تێرۆرسـتیـیه‌کان له عێراق و سوریا.
پـرۆژه‌که که له مانگی ده‌ی سـاڵی ڕابردووه‌وه پـێشنیارکرابوو و ڕۆژی چوارشه‌ممه حکومه‌ت په‌سه‌ندی کرد، ئێسـتا پـێویستی به ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مانه. ئه‌گه‌ربێت و په‌رله‌مان په‌سه‌ندی بکات، ئه‌وا ئه‌و که‌سانه‌ی گومانیان لێده‌کرێت هه‌وڵی له‌و جۆره بده‌ن، کارتی ناسنامه‌کانیان لێ ده‌سێنرێته‌وه که بۆ سێ سـاڵ کاری بێده‌کرێت، پاشان کارتێـکی کاتیـیان ده‌درێتێ که به چه‌ند زمانێـک له‌سه‌ری نووسراوه و ڕێگه نادات پـێوه‌ی ئه‌ڵمانیا جێبهێڵن.
جێی ئاماژه‌یه له ئێسـتادا ده‌زگا به‌رپـرسه‌کان ده‌توانن پاسپـۆرت له‌و که‌سانه وه‌ربگرنه‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی لێسه‌ندنی کارتی ناسنامه‌کانیان نیـیه که ده‌توانرێت پـێوه‌ی بۆ وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و ده‌وروبه‌ری هاتوچۆی پـێبکه‌ن، له‌وانه تورکیا که زۆربه‌ی توندڕه‌وه‌کانی ناو ئه‌ڵمانیا له ڕێگه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه په‌یوه‌ندیـیان به ڕێکخراوه تێرۆرسـتیـیه‌کانی ناو سوریا و عێراق کردووه.
تۆماس مه‌یزێر وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت بڕوایان وایه نزیکه‌ی 600 که‌سی توندڕه‌و ئه‌ڵمانیایان جێهێشتووه و په‌یوه‌ندیـیان به کۆمه‌ڵه تێرۆرستیـیه‌کانه‌وه کردووه. گوتیشی له ئێسـتادا ناتوانێت پـێشبینی بکات پـرۆژه یاساکه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان په‌سه‌ندی بکات چه‌ند که‌س ده‌گرێته‌وه.