ژان ئیڤ‌لو دریان وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت هه‌تا ڕۆژی سێشه‌ممه زیاتر له 10 هه‌زار سه‌رباز له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که بڵاوده‌کرێنه‌وه و هه‌روه‌ها 5 هه‌زار پـۆلیسیش ته‌رخان ده‌کرێن بۆ پاسه‌وانیکردن له شوێنه جووه‌کان و مزگه‌وته‌کانیش.
وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند له پاش ڕۆژێـک له ڕێـپـێوانه مه‌زنه‌که‌ی پاریس که زیاتر له یه‌ک ملیۆن که‌س و به ده‌یان له ڕێبه‌رانی جیهان تیایدا به‌شـداریـیان کرد. گوتی سه‌ربازه‌کان پاسه‌وانی له شوێنه سه‌ره‌کیـیه‌کانی هاتوچۆ و گه‌شـتیاری و بینا سه‌ره‌کیـیه‌کان ده‌که‌ن و هێزی گه‌ڕۆکیشیان به نێو جاده‌کاندا ده‌بێت.
به‌ڕێز دریان له پاش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی حکومه‌ت ئه‌مانه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌وانان ڕاگه‌یاند، گوتیشی هه‌ڕه‌شه‌کان هێشـتا هه‌ن و ده‌بێت خۆمان بـپارێزین.
هاوکات سه‌رۆک وه‌زیری فه‌ڕه‌نسا مانوێل فاڵس له که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی BFM ڕایگه‌یاند پاسه‌وان بۆ که‌نیشت و قوتابخانه جووه‌کان داده‌نرێن و هه‌روه‌ها مزگه‌وته‌کانیش که له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو چه‌ند هێرشێـک کراونه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ک مزگه‌وت.