وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت ده‌بێت به ته‌واوی داعش له ناوببرێت، چونکه له‌شکرێـکی تێرۆرستیـیه و چه‌کداری له هه‌موو شوێنێـکه‌وه هه‌یه.
ژان ئیڤ‌لو دریان ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌مه‌ی بۆ ڕادیۆ ئه‌وروپا 1 ڕاگه‌یاند و گوتی له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره فه‌ڕه‌نسا به‌شێـکه له‌و هاوپه‌یمانێتیـیه‌ی له دژی داعش پـێـکهێنراوه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد وڵاته‌که‌ی له ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناکشێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه فه‌ڕه‌نسا له پاش ئه‌مه‌ریکا زۆرترین ژماره‌ی فڕۆکه‌ی بۆ شه‌ڕی دژی داعش ته‌رخانکردووه. هه‌روه‌ها نزیکه‌ی 3500 سه‌ربازی له ئه‌فریکا جێـگیرکردووه بۆ شه‌ڕی کۆمه‌ڵه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده. سـاڵی 2013 هێزی له‌شـکری خۆی ڕه‌وانه‌ی وڵاتی مالی کرد بۆ شه‌ڕی چه‌کدارانی توندڕه‌وی ئیسلامی.
هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسا مۆڵه‌تی خۆی بۆ کرده‌وه‌ی له‌شکری له عێراق نوێ کردووه که‌وا بۆ چوار مانگه ده‌سـتیپێـکردووه.