مه‌ولود چاویش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت نزیکه‌ی 700 که‌سی تورک په‌یوه‌ندیـیان به داعشه‌وه کردووه و به مه‌ترسی بۆ سه‌ر وڵاته‌که‌یانی له قه‌ڵه‌م دا ئه‌گه‌ر بێت و بگه‌ڕێنه‌وه.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له زاری چاویش ئۆغڵووه بڵاویانکردووه‌ته‌وه که گوتویه‌تی " نیگه‌رانی گشـتی له باره‌ی ئه‌و چه‌کداره بیانیـیانه ئه‌وه‌یه چی ده‌که‌ن کاتێـک بۆ وڵاته‌که‌نیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه؟ ئێمه‌ش هه‌مان نیگه‌رانیمان هه‌یه."
هه‌روه‌ها گوتویه‌تی تورکیا ڕێگه‌ی له نزیکه‌ی 7250 که‌س له ده‌ره‌وه گرتووه په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه بکه‌ن، گوتوشیه‌تی 1160 که‌سی دیکه که ویستویانه بچنه ناو داعشه‌وه بۆ وڵاته‌که‌نیان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه.
حکومه‌تی تورکیا تاوانبارده‌کرێت به‌وه‌ی وه‌کو پـێویست کاری نه‌کردووه بۆ ڕێگه‌گرتن له‌وانه‌ی هه‌وڵی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه ده‌ده‌ن.