براک ئۆباما، سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ده‌یڤد کامیرۆن، سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ریتانیا بۆ دووه‌م جار له کۆشکی سپی ئه‌مڕۆ هه‌ینی کۆده‌بنه‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی کۆشکی سپی ده‌ڵێن سه‌رۆک ئۆباما و سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ریتانیا وتووێژ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک دۆسێ ده‌که‌ن له‌وانه تێرۆریزم، ئیبۆلا و کاره‌کانی ڕوسیا له ئۆکرانیا و هه‌روه‌هاش دۆسێی ئاسایشی کۆمپیوته‌ری.
وه‌هاش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌ردوو ڕێبه‌ر به‌رنامه‌کانی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن سه‌باره‌ت به پلانی هاوبه‌ش که له درره‌نگانێکی ئه‌مساڵدا ده‌ستپێده‌کات به هێرشێکی گاڵته‌ئامێز بۆسه‌ر بانکه‌کان.
سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌ڵێت به‌رنامه‌ی هه‌یه داوا له سه‌رۆک ئۆباما بکات تا فشار بخاته سه‌ر کۆمپانیا ئه‌مریکیه‌کانی ته‌کنه‌لۆژیا وه‌ک گوگڵ و فه‌یس بووک تا ڕیگه بده‌ن حکومه‌ت ئاگاداری په‌یوه‌ندیه‌کان بێت.
ئه‌م دۆسێیه‌ش له هه‌ستیاریدا به پله‌ی یه‌که‌م دێت له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا دوابه‌دوای ئه‌و دۆسێیانه‌ی په‌یوه‌ندییان هه‌بووه به گوێگرتن له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فونیه‌کان له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاوه.
له نوسینێکی هاوبه‌شدا که ڕۆژنامه‌ی (تایمز ئۆف له‌نده‌ن) بڵاوی کردۆته‌وه، هه‌ردوو ڕێبه‌ر په‌یمانی هاوهه‌ڵوێستی و یه‌کگرتووییان داوه دژی توندڕه‌وانی ئیسلامی.