کاربه‌ده‌سـتانی به‌لجیکا ده‌ڵێن پـۆلیس هه‌ڵمه‌تێـکی گه‌وره‌ی له دژی گرووپێـکی توندڕه‌وی ئیسلامی ئه‌نجام دا که ئه‌ندامه‌کانی له سوریاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی هێرشێـکی گه‌وره‌ی تێرۆرستی و له ئاکامدا 2 که‌س کوژران.
ئێریک ڤان دێر سیپـت داواکاری گشـتی به‌لجیکا شه‌وی پـێـنجشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی گوتی هێزه‌کانی پـۆلیس فه‌رمانیان بۆ چوو 10 ماڵ بـبشکنن که که‌سانێـکی تیایاندا ده‌ژین له سوریا گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
گوتیشی گومانباره‌کان ده‌سـتیان به ته‌قه‌کردن کردبوو کاتێـک هێزه‌کانی پـۆلیسیان له ناوچه‌که به‌دیکردبوو. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد هه‌تا ئێسـتا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نیـیه ئاماژه به په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م گرووپه و هێرشبه‌ره‌کانی فه‌ڕه‌نساوه هه‌بێت. گوتی هه‌ڵمه‌ته‌که‌یان له ئه‌نجامی لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ک بووه که چه‌ندان هه‌فته‌یه کاری تیادا کراوه.
پاشان باسی له‌وه کرد گرووپه‌که چه‌کێـکی زۆریان هه‌بووه و ئامانجیان بنکه‌ی پـۆلیس بووه و له‌وانه بوو له پاش چه‌ند کاژمێرێـک یان ڕۆژێـک هێرشه‌که‌یان بکردایه.