له ئاکامی دوو هێرشه تیرۆرستیه‌که‌ی پاریس، کوشکی سپی وڵاته‌یه‌گرتوه‌کانی ئه‌مریکا رایده‌گه‌ێنێت که میوانداری کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لوتکه‌ی بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی توندڕه‌و ده‌کات وسه‌نگ ده‌خاته اسه‌ر هه‌وڵه‌کانی نێو خۆی وڵات ونێونه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌ربه‌ستکردنی کاری تیرۆرستی به‌ر له روودانی.
ئێرک هۆڵده‌ر؛ وه‌زیری دادی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا دوێنێ یه‌کشه‌ممه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئاسایشی ئه‌وروپایی له پاریس کۆبووه‌وه گوتی له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی له‌م جۆره پێویستیه‌کی هه‌تادێت روو له زیادبوون هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتان ئاڵۆگۆڕی زانیاری له نێوانیاندا بکه‌ن.