شه‌ڕی توند له کۆبانی بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ش به‌رده‌وام بووه و هێزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به پاڵپشـتی هێزی پـێشـمه‌رگه و فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان توانیویانه چه‌ند شوێنێـکی دیکه‌ی شاره‌که له داعش پاکبکه‌نه‌وه.
زارا مسـتۆ به‌رپـرسی ئۆفیسی کۆبانی ماڵپه‌ڕی وڵاتی بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند له‌و شه‌ڕانه‌ی سێشه‌ممه 9 چه‌کداری داعش کوژراون.
هاوکات فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانانیش شوێنه‌کانی چه‌کدارانی داعشیان له به‌رزایـیه‌کانی مشـته‌نور و کانی عه‌ره‌بان و مگته‌له بۆردومان کردووه. هێزه‌که‌ی پـێشـمه‌رگه‌ش به چه‌که قورسه‌کانی له شوێنه‌کانی داعشیان داوه له باشوری ڕۆژئاوای کۆبانی له گوندی عه‌لبه‌لور و مناز و کێڵگه‌ی داوود.
له لایه‌کی دیکه‌وه هێزه کوردیـیه‌کان توانیویانه شـکست به هێرشێـکی چه‌کدارانی داعش بهێنن که کردبوویانه سه‌ر چوارگۆشه‌ی ئاسایشی. ده‌ڵێت زۆربه‌ی کوژراوه‌کان که‌سانی بیانین و ته‌نها بۆ خۆکوشتن ڕه‌وانه‌ی کۆبانیـیان کردوون.
پاشان گوتی شه‌ڕ له ڕۆژهه‌ڵات و باشوری کۆبانی له نزیک مشته‌نور و قوتابخانه‌ی ڕه‌ش به‌رده‌وامه.