هه‌ردوو براکه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه هێرشیان کرده سه‌ر هه‌فته‌نامه‌ی شارلی ئێبدۆ له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا و هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌کداره‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه پـۆلیسێـکی ژنی کوشت، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له دوو هه‌ڵمه‌تی پـۆلیسی فه‌ڕه‌نسادا کوژران
ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بستانی سعودیـیه ده‌ڵێن 7 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه له په‌یوه‌ندی به ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی و هێرشێـکی چه‌کداری له نزیک سنووری نێوان وڵاته‌که‌یان و عێراقدا
بێرنارد کازێنێڤ وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسـا ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌کشه‌ممه میوانداری کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ هاوتا ئه‌وروپایـیه‌کانی له پاریس ده‌کات، به مه‌به‌ستی وتووێژ له باره‌ی شه‌ڕی تێرۆر
کریس ئه‌لێگزانده‌ر وه‌زیری کۆچبه‌ری که‌نه‌دا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی به‌نیازه له ماوه‌ی 3 سـاڵی داهاتوو 10 هه‌زار په‌نابه‌ری سوری و 3 هه‌زار په‌نابه‌ری عێراقی وه‌ربگرێت
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه چه‌ند هێرشێـکی خۆکوژی به ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له باشوری به‌غدای پایته‌خت و ده‌وروبه‌ری شاری سامه‌ڕای ناوه‌ڕاستی وڵاته‌که کراون و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 23 که‌س کوژراون و ده‌یان که‌سی دیکه برینداربوون
کاربه‌ده‌ستانی فه‌ره‌نسی ده‌ڵێن؛ له میانه‌ی گه‌ڕان به‌دوای دوو گومانلێکراوی سه‌ره‌کی هێڕشه‌که‌ی دوێنێ کرایه سه‌ر ئۆفیسی گۆڤاری شارلی ئبدو ی ته‌رز ئامێز له پاریس ، حه وت که‌س ده‌ستگیرکراون.
که‌سێـکی چه‌کدار له باشوری فه‌ڕه‌نسا به‌یانی ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه ده‌سـت ڕێژی گولـله‌ی له کۆمه‌ڵێـک پـۆلیس کردووه و له ئاکامدا پـۆلیسێـکی ژن گیانی له ده‌سـتداوه و کارمه‌ندێـکی شاره‌وانی به سه‌ختی برینداربووه
کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت چه‌کدارانی به‌ره‌ی نوسره‌ی سه‌ر به ڕێـکخراوی قاعیده ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له شارۆچکه‌ی نه‌وای ڕۆژئاوای شاری ده‌رعا له باشوری وڵات مه‌رقه‌دی ئیمام نه‌وه‌وی سووننهکانیان ته‌قاندووه‌ته‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا مه‌ولود چاووشئۆغڵو ده‌ڵێت گه‌وره به‌رپـرسێـکی حه‌ماس که ده‌ڵێن له وڵاتی قه‌ته‌ر ده‌رکراوه، ئازاده له‌وه‌ی بێته تورکیاوه
ئاژانسی دهنگوباسی فه‌رمی ئێران ده‌ڵێت ده‌زگای دادی وڵاته‌که فه‌رمانی کردووه 3 ئاپی ته‌له‌فونی مۆبایل قه‌ده‌غه بکرێن که بۆ په‌یوه‌ندیکردن نێوان خه‌ڵکی به‌کارده‌هێنرێن
سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما به‌یانـنامه‌یه‌کی له باره‌ی هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر گۆڤاری شـارلی ئێبدۆ فه‌ڕه‌نسایی ده‌رکرد و تیایدا به توندی ئه‌و کاره تێرۆرستیـیه‌ی سه‌رزه‌نشتکرد و هاوسۆزی خۆی بۆ گه‌لی فه‌ڕه‌نسـا ده‌ربڕی
پـۆلیسی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2 چه‌کدار به کڵاشینکۆف خۆیان کردووه به ئۆفیسی هه‌فته‌نامه‌ی شـارلی ئیبدۆ له پاریسی پایته‌خت و که‌وتوونه‌ته ته‌قه‌کردن له کارمه‌ندانه‌کانی و له ئاکامدا 12 که‌س کوژراون که دووانیان پـۆلیس بوون. هه‌روه‌ها 10 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون
ژنێـک له شـاری ئسته‌نبوڵی تورکیا ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی ئه‌نجامداوه و له ئاکامدا پـۆلیسێـک کوژراوه و پـۆلیسێـکی دیکه برینداربووه
له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتیکردووه به مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌کانی عێراق له بنکه‌یه‌ک له پارێزگای ئه‌نبار که به‌رده‌وام له لایه‌ن چه‌کدارانی گروپی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامیـیه‌وه ده‌کرێته ئامانج.
مـشتومڕێکی توند له نێو به‌رپرسانی له‌شکری ئیسرائیل‌دا هاتوه‌ته گۆڕی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی که ئایا هه‌تا چ ئاستێک ئه‌و سه‌بازه ئیسرائیلیانه له رووی یاساییه‌وه به‌رپرسیار بکرێن سه‌باره‌ت به ره‌فتاریان له‌میانه‌ی جه‌نگی غه‌زه‌ی ساڵی رابردوو.
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خودکوژیدا که ئامانجی هێزه‌کانی عێراقی بوه و پاشان له پێکدادانه‌کاندا له‌گه‌ڵ میلیشیاکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا به‌لای که‌م 23 له هێزه‌کان و شه‌رکه‌رانی هاوپه‌ێمانی سوننی له ئوستانی ئه‌نبار کوژراون.
یاسادانه‌رانی پاکستانی گۆرانکاریه‌کی ده‌ستوریان په‌سه‌ند کردوه ئه‌وه‌ی رێگه به له‌شکری وڵات ده‌دات دادگا دابمه‌زرێنن بۆ دادگایکردنی که‌یسه‌کانی په‌یوه‌ست به کاری تیرۆرستی و ماوه‌که‌شی بۆ دوو ساڵ ده‌بێت.
کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت ڕێبه‌رێـکی داعش که میسری بووه له شارێـکی پارێزگای دێر ئه‌زوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا به سه‌ربڕاوی ته‌رمه‌که‌ی دۆزراوه‌ته‌وه
هێزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه توانیویانه به پاڵپـشـتی چه‌کی قورسی پـێشـمه‌رگه و فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان چوارگۆشه‌ی ئاسایشی شاری کۆبانی له ده‌سـتی چه‌کدارانی داعش ڕزگاربکه‌ن
ئیسرائیل 3 که‌سی فه‌ڵه‌سـتینی ده‌سـتگیرکردووه به تاوانی په‌یوه‌ندی به داعش و هه‌وڵدان بۆ کاری تێرۆرسـتی له ناو ئیسرائیل‌دا
زیاتر نیشـان بده