ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا که‌سێـکی خه‌ڵـکی ویلایه‌تی ئۆهایۆی ده‌سـتگیرکردووه به تاوانی هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب له ناو بینای کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا و پاشان هه‌وڵی ته‌قه‌کردن له کارمه‌ندانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی بیناکه.
که‌سه‌که که ناوی کرستۆفه‌ر کۆرنێله و ته‌مه‌نی 20 سـاڵه، ڕۆژی چوارشه‌ممه پاش چه‌ند خوله‌کێـک له کڕینی چه‌کێـک له فرۆشگایه‌کی چه‌ک له شاری سینسیناتی ده‌سـتگیرکرا.
ده‌سـتگیرکردنه‌که له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ده‌سـتهێنانی چه‌ک و هه‌وڵی کوشتنی فه‌رمانبه‌رانی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا کراوه.
به‌پـێی به‌ڵگه‌نامه‌کانی دادگا، کرستۆفه‌ر به که‌سێـکی سه‌ر به FBI ی گوتووه ئه‌ندامانی کۆنگرێس به دوژمن داده‌نێت. گوتوشیه‌تی به نیازه به‌ره‌و واشنتنی پایته‌خت بڕاوت و له‌وێ بۆمبی لوله‌یی له به‌رده‌م بینای کۆنگرێس بته‌قێنێته‌وه و پاشان ده‌سـتبکات به ته‌قه‌کردن له خه‌ڵکی.
به‌ڵگه‌نامه‌کان نیشـانی ده‌ده‌ن کرستۆفه‌ر ویستوویه‌تی ئه‌م هێرشه بکات به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پشـتیوانی بۆ داعش، ده‌شڵێن په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کهسانێـکیش له ده‌ره‌وه‌ی وڵات کردووه.
هه‌روه‌ها FBI ده‌ڵێت ڤیدیۆی گرووپه ئیسلامیـیه‌کان له کۆمپـیوتهرهکهیدا گیراوه که چۆن بۆمب دروستده‌کرێت.