جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی دووشه‌ممه له هیندسـتانه‌وه گه‌یشته پاکستان به سه‌ردانێـکی پـێشـتر ڕانه‌گه‌یه‌ندراو.
کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به په‌یامنێرانی گوت به‌ڕێز کێری له میانه‌ی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌سـتانی پاکستان سه‌نگی ده‌خاته سه‌ر هه‌وڵه‌کان بۆ شه‌ڕی دژه تێرۆر. بڕیاره له‌گه‌ڵ نه‌واز شه‌ریف سه‌رۆک وه‌زیر له ئیسلام ئاباد کۆبـبێته‌وه. هه‌روه‌ها سه‌رۆکایه‌تی شاندی ئه‌مه‌ریکا له کۆبوونه‌وه‌ی ستراتیژی سـاڵانه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات بکات.
ئه‌م سه‌ردانه پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک دێت له هێرشه خوێناویـیه‌که‌ی چه‌کدارانی ته‌حریکی تاڵیبان کردیانه سه‌ر قوتابخانه‌یه‌ک له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که و له ئاکامدا زیاتر له 130 که‌س کوژران که زۆربه‌یان خوێندکاربوون.