سەرۆک ئۆباما و دەیان ڕێبەر و کەسایەتی جیهانی ئەمڕۆ هەینی بەشداریـیان لە مەراسیمی بەخاکسـپاردنی تەرمی شەمعون پـێرێز سەرۆکی پـێشووی ئیسرائیل کرد کە ڕۆژی چوارشەممە لە تەمەنی 93 سـاڵی کۆچی دوایی کرد
شەمەندەفەرێـک ئەمڕۆ پـێـنجشەممە لە وێستگەی شەمەندەفەری ناوچەی هۆبۆکێن لە ویلایەتی نیوجێرزی لە هێڵەکەی دەرچووە و چووەتە ناو وێستگەکە و لە ئاکامدا کەسێـک گیانی لەدەسـتداوە و 114 کەسی دیکە برینداربوون
وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند وڵاتەکەی 600 سەربازی دیکە ڕەوانەی عێراق دەکات تاوەکو یارمەتی هێزەکانی عێراق بدەن لە ڕزگارکردنی شاری موسڵ
شەمعون پـێرێز سەرۆکی پـێشووی ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە تەمەنی 93 سـاڵی لە گەورەترین نەخۆشخانەی ئیسرائیل کۆچی دوایی کرد
پـۆلیسی یۆنان دەڵێت چوار نەوجەوانی پاکستانی لە ئۆردوگای پەنابەران لە دورگەی لیسبۆس لە دەریای ئیجە دەستگیرکراون بە تۆمەتی دەسەتدرێژیکردنی سێکسی بۆ سەر نەوجەوانێکی تر
وەزیری دادی تورکیا دەڵێت 32 هەزار کەس لە وڵاتەکەی دەستگیرکراون لەوەتای هەوڵی کودەتاکە درا و هێشتا ژمارەکە لە زیادبووندایە
فەرماندەیەکی هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دەڵێت چەند وڵاتێـکی بیانی ڕۆکێتی جۆری گرادی زەوی بۆ زەوی مەودا دوریان داونەتێ کە پـێشتر وەریان نەگرتبوو، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر ئەو هێرشە گەورەیەی هێزەکانی حکومەت بە پاڵپشـتی ڕووسیا دەیکەنە سەر شاری حەلەب
ئەنجومەنی خواروی پەرلەمانی سویسرا بە جیاوازیـیەکی کەمی دەنگ پـرۆژە بڕیارێـکی پەسەندکرد بۆ قەدەغەکردنی بەستنی نیقابی لە لایەن ژنانەوە، ئەمەش تاوەکو بچێتە پاڵ فەڕەنسا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا
ژمارەیەكى زۆر لە مامۆستا و فەرمانبەر ئەمڕۆ سێشەممە لە بەردەم پەروەردەى كەلار گردبوونەوەیان ئەنجامدا و تیایدا داواى پێداچوونەوەیان به سستمى پاشەكەوتكردنى موچە و پـێدانى موچەكانیان كرد لە كاتى خۆیدا
بەرپـرسێـکی باڵای ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دەڵێت حکومەت ئەمڕۆ سێشەممە هێزی زیاتری بۆ نزیک شاری حەلەب هێناوە تاوەکو هێرشێـکی زەمینی گەورە بکاتە سەر شارەکە
هێلەری کلنتن و دۆناڵد ترەمپ لە یەکەم مشتومڕی ڕاستەوخۆی نێوانیان زۆر بە توندی ڕووبەڕووی یەکبوونەوە و ڕەخنەیان لە سیاسەتی یەکتر گرت لە بوارەکانی ئابوری و باج
کەسانی نزیک لە مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆکی پـێشووی ئێران دەڵێن ڕێبەری باڵای وڵاتەکەیان داوای لێ کردووە خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کاندید نەکاتەوە
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بە سەردانێـک لە تورکیایە و بڕیارە لەم سەردانەی لەگەڵ کاربەدەسـتانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبـبێتەوە و هەروەها لەگەڵ گروپەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریاش کە لەوێ مەشق و ڕاهێنانیان پـێدەکرێت
چەکدارێـک لە بەردەم بازاڕێـکی شاری هیوستنی ویلایەتی تەکساس تەقەی لە خەڵکی کردووە و لە ئاکامدا 6 کەس برینداربوون
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ و کارمەندانی بەهاناچوون دەڵێن شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە دەیان هێرشی ئاسمانی کراونەتە سەر شاری حەلەبی بە شەڕ وێرانبوو کە مەزەندە دەکرێت هێشتا نزیکەی 250 هەزار کەس تیایدا مابنەوە
هاککەرێـکی کۆمپـیوتەر کە ناوی زیاتر لە 1000 سەرباز و فەرمانبەری حکومەتی ئەمەریکای بۆ داعش ئاشکراکردبوو لە لایەن دادگایەکی ئەمەریکاوە حوکمی زیندانی 20 سـاڵ درا
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا دەڵێت سەرەڕای ئەو سەرکەوتنانەی لەم دوایـیانە لە دژی داعش لە عێراق تۆمارکراون، بەڵام هێشتا ئەو شەڕە دورە لەوەی بگاتە کۆتایـیەکەی
پاش ئەوەی شاری فەلـلوجە بۆ دانیشتوانەکەی کرایەوە دوابەدوای پاککردنەوەی لە داعش، لە ماوەی سێ ڕۆژدا ، زیاتر لە 500 خێزان گەڕاونەتەوە ماڵەکانی خۆیان
سەرۆکی تورکیا دەڵێت ئەمەریکا چەک و تەقەمەنی بۆ هێزەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە کۆبانی ناردووە و کاربەدەسـتانی باڵای ئەمەریکا بێ ئاگایی خۆیان لەم بارەیەوە دەربڕیوە
دەستەی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئوردن ئەنجامە سەرەتایـیەکانی هەڵبژاردنە پەرلەمانیـیەکەی ڕۆژی سێشەممەی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و تیایدا زۆربەی کورسیـەکان بۆ کەسایەتی خێڵەکان و کاردارانی نزیک حکومەتن
زیاتر نیشـان بده