هێلەری کلنتن و دۆناڵد ترەمپ لە یەکەم مشتومڕی ڕاستەوخۆی نێوانیان زۆر بە توندی ڕووبەڕووی یەکبوونەوە و ڕەخنەیان لە سیاسەتی یەکتر گرت لە بوارەکانی ئابوری و باج ، چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگه‌ڵ ئەمەریکایـیە ئەفریکایـیەکان و لاتینەکان، شەڕی داعش، پەیوەندی لەگەڵ ناتۆ.
مشتومڕەکە شەوی دووشەممە لە هۆڵی زانکۆی هۆفسترای شاری هێمپستێدی ویلایەتی نیویۆرک بەڕێوەچوو و ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی کەناڵەکانی تەلەفیزیۆنەوە بۆ سەرانسەری ئەمەریکا پەخشکرا. مەزەندە دەکرێت زیاتر له 100 ملیۆن کەس مشتومڕەکەیان بینیبێت.
مشتومڕەکە نزیکەی 95 خولەک درێژەی کێشا و سەرەتا بۆ ماوەی 40 خولەک باسی ئابوری و هەلی کار و بژێوی ژیانی ئەمەریکایـیەکان کرا.
هێلەری گوتی دۆناڵد ترەمپ ژیانی وەکو کاردارێـک بە سانایی دەسـتپـێـکرد، چونکە هەر لە سەرەتای دەسـتبەکاربوونی 40 ملیۆن دۆلاری لە باوکی وەرگرتبوو، به‌ڵام باوکی خۆی له کارگه‌یه‌کی بچوک کاری کردبوو.
دۆناڵد ترەمپ‌یش وەڵامی دایەوە و گوتی ساڵی 1975 باوکی پارەیەکی کەمی داوەتێ و بەوە توانیویەتی کۆمپانیایەک دابمەزرێنێت کە لە چەندان شوێنی جیهان سەروەت و سامانی هەیە. پاشان ڕەخنەی لەو گرێبەستە بازرگانیـیانە گرت کە ئەمەریکا لەگەڵ وڵاتانی جیهان واژوی کردوون و گوتی ئاکامی خراپی بەسەر ئابوری ئەمەریکا هەیە.
هێلەری کلنتنیش لای خۆیەوە وەڵامی دایەوە و گوتی قەیرانە ئابوریـیەی وڵاتەکە لە ساڵی 2008 تێی کەوت لە ئاکامی کەمکردنەوەی باجی سەر دەوڵەمەندەکان بووە و ترەمپ یەکێـک بووە لەوانەی سوودیان لێ وەرگرتبوو. گوتیشی لە ماوەی ئەو وەزیری دەرەوە بوو، هەناردەی ئەمەریکا بۆ چین 50% زیادی کرد.
ترەمپ جارێـکی دیکە هاتەوە سەر باسی باج و گوتی باج کەم دەکاتەوە تاوەکو کۆمپانیاکان هەلی کاری زیاتر لە ناو ئەمەریکا بۆ خەڵکی دابین بکەن.
خانم کلنتن لە وەڵامدا گوتی پـێشنیار دەکات باجی سەر دەوڵەمەندەکان زیاتربکرێت، چونکە لە هەموو کەس زیاتر قازانجیان لە ئابوری کردووە.
له به‌شێکی مشتومڕه‌که باس لە مەسەلەی هاککردنی تۆڕەکانی کۆمپـیوتەری نێو ئەمەریکا کرا، بە تایبەتی ئەوانەی لە لایەن ڕووسیاوە ئەنجام دەدرێن.
سەبارەت بە داعش و نائارامیـیه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دۆناڵد ترەمپ ڕەخنەی توندی لە خانم هێلەری گرت و ڕووی ده‌می لێکرد و گوتی " سه‌یری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بکه دووچاری چ بێ سه‌روبه‌ریـیه‌ک بوو له‌و کاته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه بوویت.... باسی داعش ده‌که‌یت، ئه‌و کاته‌ی له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی بوو تۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه بوویت، ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ له زیاتر له 30 وڵات هه‌یه، تۆ له‌ناوی ده‌به‌یت؟ بڕوا ناکه‌م."
هێله‌ری کلنتن وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی ئه‌مه‌ریکا سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر داعش تۆمار ده‌کات و له‌شکری ئه‌مه‌ریکا یارمه‌تی عێراق ده‌دات بۆ له‌ناوبردنی داعش و پـێشبینی کرد له ماوه‌ی ساڵێـک داعش له‌ناوببرێت و جه‌ختی له‌وه کرد ئه‌وه یه‌کێـک له کاره سه‌ره‌کیـیه‌کانی ده‌بێت ئه‌گه‌ربێت و ببێته سه‌رۆکی داهاتووی ئه‌مه‌ریکا.
گوتیشی پـلانی بۆ له‌ناوبردنی داعش هه‌یه، ئه‌ویش له‌سه‌ر ئنته‌رنێت ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه تاوه‌کو نه‌توانن هانی توندوتیژی بده‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه هێرشی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر داعش زیاتربکرێت و پاڵپشـتی هاوبه‌شه‌کانیان بکه‌ن له عه‌ره‌ب و کورد تاوه‌کو داعش له ڕه‌ققه نه‌هێڵن و کۆتایی به‌وه بهێنن که ناویان لێناوه خه‌لافه‌ت.
گوتیشی له له‌ناوبردنی ئوسامه بن لادن ڕێبه‌ری قاعیده به‌شداری کردبوو و کار بۆ به ئامانجکردنی به‌غدادی ڕێبه‌ری داعش ده‌کات.