Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا: شەڕی دژی داعش زۆری ماوە


وەزیری بەرگری ئەڵمانیا دەڵێت سەرەڕای ئەو سەرکەوتنانەی لەم دوایـیانە لە دژی داعش لە عێراق تۆمارکراون، بەڵام هێشتا ئەو شەڕە دورە لەوەی بگاتە کۆتایـیەکەی.

خانم ئورسولا ڤۆن دێر لەیەن ئەمڕۆ هەینی پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردسـتان لە هەولێر ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی پـێویستە هەموو لایەک پشـووی درێژبێت.

پاشان بەڵێنی دا وڵاتەکەی بەردەوامبێت لە پشـتیوانیکردنی هێزەکانی پـێشمەرگە. مەسعود بارزانیش لای خۆیەوە سوپاسی ئەڵمانیای کرد بۆ ئەو پاڵپشـتیـیە لەشکریـیەی لە پـێشمەرگەی دەکات و گوتی ئەمە یارمەتی دا لە گۆڕانی دۆخەکە لە بەرەکانی شەڕدا.

جێی ئاماژەیە ئەڵمانیا جگە لەوەی چەک و کەلوپەل و ئامێری لەشکری بۆ هێزەکانی پـێشـمەرگە دابینکردووە، هەروەها 140 سەربازی خۆی لە شاری هەولێر جێگیرکردووە بۆ مەشق و ڕاهێنانی پـێشمەرگە و کاری ڕاوێژکاری.

XS
SM
MD
LG