Accessibility links

پـۆلیسی یۆنان 4 نەوجەوانی پاکستانی بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کوڕێکی تر دەستگیردەکات


پـۆلیسی یۆنان دەڵێت چوار نەوجەوانی پاکستانی لە ئۆردوگای پەنابەران لە دورگەی لیسبۆس لە دەریای ئیجە دەستگیرکراون بە تۆمەتی دەسەتدرێژیکردنی سێکسی بۆ سەر نەوجەوانێکی تر.

پۆلیس ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند هەر چوار کوڕەکە تەمەنیان 17 ساڵە و ڕۆژی یەکشەممە لە ئۆردوگای مۆریا بە تاوانی دەسـتدرێژیکردنە سەر ناموس دەستگیرکران.

هەر چواریان بە کۆمەڵ دەسـتدرێژیـیان کردووەتە سەر کۆڕێکی تری پاکستانی 16 ساڵ و لەگەڵیدا تاوانەکەیان بە مۆبایلەکانیان تۆمارکردووە.

جێی ئاماژەیە زیاتر لە 5800 ئاوارە و کۆچبەر لەو ئۆردوگایەن لە کاتێـکدا شوێنی تەنیا 3500 کەسە. بەردەوام شەڕ لە نێو کۆچبەرەکان ڕوودەدات، بەڵام دەسـتدرێژی سێکسی بە دەگمەن ڕوو دەدەن.

XS
SM
MD
LG