Accessibility links

شەمەندەفەرێـک لە ئەمەریکا لە هێڵەکەی دەردەچێت و کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە

شەمەندەفەرێـک ئەمڕۆ پـێـنجشەممە لە وێستگەی شەمەندەفەری ناوچەی هۆبۆکێن لە ویلایەتی نیوجێرزی لە هێڵەکەی دەرچووە و چووەتە ناو وێستگەکە و لە ئاکامدا کەسێـک گیانی لەدەسـتداوە و 114 کەسی دیکە برینداربوون.

کرێس کرستی فەرمانڕەوای ویلایەتی نیوجێرزی گوتی تەنها لە ژنێـکی داوە و کوشتویەتی و ئەوانی دیکە لە ناو شەمەندەفەرەکە برینداربوون. گوتیشی بە گشتی برینەکانیان قورس نیـیە هەتا مەترسی هەبێت کەسی دیکە ژیانی لە مەترسیدابێت.

بەپـێی لێکۆڵینەوە سەرەتایـیەکان شەمەندەفەرەکە بە خێرایـیەکی زۆر هاتووە و هەتا ئێسـتا نازانرێت بۆچی. دەشڵێن شۆفێرەکەی بە قورسی برینداربووە. وێستگەکەش زیانێـکی مادی زۆری بەرکەوتووە و کار تیایدا ڕاگیراوە. کرس کرستی لەم بارەیەوە دەڵێت هەتا شوێنە سەرەکیـیەکان چاک نەکرێنەوە و دڵنیا نەبن لەوەی کارکردن تیایدا سەلامەتە وێستگەکە ناکەنەوە.

خانم نانسی سنایدەر گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ گوتی شەمەنەدەفەرەکە لە ناوچەی سپـرینگ ڤالی نیویۆرکەوە هاتبوو.

This item is part of
XS
SM
MD
LG