Accessibility links

ئەنجومەنی خواروی پەرلەمانی سویسرا پـرۆژە یاسایەک بۆ قەدەغەکردنی نیقاب پەسەند دەکات


ئەنجومەنی خواروی پەرلەمانی سویسرا بە جیاوازیـیەکی کەمی دەنگ پـرۆژە بڕیارێـکی پەسەندکرد بۆ قەدەغەکردنی بەستنی نیقابی لە لایەن ژنانەوە، ئەمەش تاوەکو بچێتە پاڵ فەڕەنسا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا لە توندکردنی یاسا و ڕێساکانیان لە بەرامبەر هێرشە تێرۆرستیـیەکانی لە لایەن ئیسلامیـیە توندڕەوەکانەوە لە ئەوروپا ئەنجام دران.

پـرۆژە بڕیارەکە لە لایەن واڵتەر ۆمان کەسایەتی سیاسی ڕاستڕەو پـێشنیارکراوە، ئەوەی لە ساڵی 2009 هەڵمەتێـکی دەسـتپـێـکرد بۆ قەدەغەکردنی دانانی منارە لەسەر بینای مزگەوتە نوێـیەکان و تیایدا سەرکەوتوو بوو.

لە ئێسـتادا ئەم پـرۆژە نوێـیە پـێویستە لە لایەن ئەنجومەنی سەرووی پەرلەمان و حکومەت پەسەندبکرێت تاوەکو ببێتە یاسا.

ئەم هەنگاوە نوێـیەی واڵتەر بەشێـک لە سویسریـیەکان پشـتیوانی لێدەکەن، بەڵام دەرەوە جێی ڕەخنە دەبێت.

واڵتەر ئەندامی پارتی گەلی سویسرایە کە لە دژی وەرگرتنی پەنابەر و کۆچبەرانە دەڵێت قەدەغەکردنی نیقاب وەها دەکات کولتوری سویسری پارێزراوبێت و هەروەها سنوورێـک بۆ توندڕەوی ئیسلامی دادەنێت. داواشی کرد ڕاپـرسیـیەک لەم بارەیەوە سازبکرێت.

بەڵام شیکەرەوەکان دەڵێن ڕەنگە لە ئەنجومەنی سەرووی پەرلەمان ڕەخنەیەکی زۆر لە پـرۆژەکە بگیرێت کە لەوێ حزبە ڕکابەرەکان ژمارەیەکی زۆر کورسـییان هەیە، لەوانە پارتی سۆشیال دیموکرات.

مانگی هەشت ڕاپـرسیـیەک سازکرا و تیایدا 71% ی سویسریـیەکان دەنگیان دا بۆ قەدەغەکردنی بورقە لە سەرانسەری وڵاتەکەیاندا.

جێی ئاماژەیە 5% ی خەڵکی سویسرا موسڵمانن، بەڵام ژمارەیەکی ئێجگار کەمیان نیقاب و بورقە دەدەن بەسەریاندا.

XS
SM
MD
LG