Accessibility links

ئەردۆغان: ئەمەریکا چەک و تەقەمەنی بۆ کۆبانی ناردووە


سەرۆکی تورکیا دەڵێت ئەمەریکا چەک و تەقەمەنی بۆ هێزەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە کۆبانی ناردووە و کاربەدەسـتانی باڵای ئەمەریکا بێ ئاگایی خۆیان لەم بارەیەوە دەربڕیوە.

ڕەجەب تەیب ئەدردۆغان دوێنێ پـێـنجشەممە لە میانەی کۆبوونەوەیەک لە نیویۆرک ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی 3 ڕۆژ لەمەوبەر 2 فڕۆکەی ئەمەریکایی چەک و تەقەمەنیـیان بۆ شاری کۆبانی بردووە. گوتیشی دوو ڕۆژ لەمەوبەریش کە لەگەڵ جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کۆبووەتەوە لەم بارەیەوە پـرسیاری لێکردووە و بایدنیش لە وەڵامدا بێ ئاگایی خۆی نیشانداوە. ئەردۆغان دەڵێت منیش بە بایدنم گوتووە "من ئاگادارم".

پاشان ڕەخنەی لە ئەمەریکا گرت و گوتی پـێشتریش 3 فڕۆکەی چەک و تەقەمەنیـیان بۆ کۆبانی نارد، بەڵام نیوەی کەوتە دەسـتی داعشەوە و نیوەکەی دیکەی گەیشتە دەستی پەیەدەوە.

هەروەها گوتی ئەمەریکا پـێی وابوو لە ڕێگەی هاوکاریکردن لەگەڵ پەیەدە و یەپەگە دەتوانێت داعش لەناوبەرێت، بەڵام نەیانتوانی چونکە ئەو ڕێـکخراوانەش تێرۆرستین و شتێـک نیـیە بە ناوەکانی تێرۆرستی باش و تێرۆرستی خراپ.

بەڵام باسی لەوەش کرد ئەمەریکا و هاوپەیمانان پـشـتیوانیان لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتی تورکیا کردووە و گوتی نکوڵی لەو پـشتیوانیـیە ناکرێت، بەڵام وەکو پـێویست نیـیە.

XS
SM
MD
LG