Accessibility links

وێنەگرەکەی لە هەنگاریا پاشقولی لە پەنابەرە سوریـیەکە گرت حوکم درا


دادگایەکی هەنگاریا حوکمی 3 سـاڵ زیندانی لەگەڵ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی بۆ ئەو ژنە ڕۆژنامەوانە دەکرد کە لە مانگی نۆی ساڵی 2015 لەسەر سنووری نێوان هەنگاریا و سڕبیا پاشقولی لە پەنابەرێـکی سوری گرت و خستی بە زەویدا.

دادگایەک لە ناوچەی سەگەدی باشوری هەنگاریا، پـێترا لازلۆی تاوانبارکرد بە مامەڵەی ناشیاو و ئازاردانی خەڵکی، بۆیە ئەو سزایەی بۆ دەرکرد.

هەرچەندە پـێترا داکۆکی لەخۆی کرد، بەڵام دادوەرەکە بە قسەکانی قایل نەبوو و گوتی ڕەفتارەکانی ئەم ڕۆژنامەوانە ناڕەزایی لە نێو کۆمەڵگەدا لێکەوتەوە و هیچ بەڵگەیەکی نیـیە تاوەکو بتوانێت بەرگری لەخۆی بکات.

جێی وەبیرهێنانەوەیە لە 8 ی مانگی نۆی ساڵی 2015 ، کاتێـک خەڵکی پەنابەر هەوڵیان دەدا لە سڕبیاوە بەرەو ناو هەنگاریا بپەڕێنەوە، پـێترا لازلۆ کە بۆ کەناڵێـکی وڵاتەکەی ڤیدیۆی دەگرت، بە لەقە لە چەند پەنابەرێـک دەدات کە یەکێـکیان کچێـکی منداڵ بوو، پاشان پاشقول لە پـیاوێـکی سوری پەنابەر گرت کە منداڵێـکی بە باوەشەوە بوو و دای بە زەویدا، ئەمەش لەسەر ئاستی جیهانی ناڕەزایـیەکی زۆری لێـکەوتەوە. پاش ڕۆژێـک لە ڕووداوەکە، پـێترا لازلۆ لە کارەکەی دەرکرا.

وێنەگرەکەی لە هەنگاریا پاشقولی لە پەنابەرە سوریـیەکە گرت حوکم درا
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:42 0:00

XS
SM
MD
LG