چەند فەرماندەیەکی باڵای لەشکری عێراق لە ئۆپـەراسیۆنی موسڵ دەڵێن هێزەکانیان چوونەتە ناو کۆمەڵە بیناکانی زانکۆی موسڵ کە لە شوێنێـکی ستراتیژی ڕۆژهەڵاتی شارەکەدایە.
عەمید حەیدەر فازڵ بۆ ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەتد پـرێسی پشـتڕاستکردەوە و گوتی لە ئێستادا هێزەکانیان لە نێو بیناکانی زانکۆکەدا لە شەڕێـکی قورسدان لە دژی داعش.
دەزگای دژە تێرۆری عێراقیش لەسەر فەیسبوکەکەی خۆی چەند وێنەیەکی هێزەکانی لە نێو بیناکانی زانکۆکە بڵاوکردووەتەوە.
هاوکات بەپـێی بەیانـنامەیەکی لەشکری، یەکەکانی دژە تێرۆر پـردی ئەلحوڕیـیەی سەر ڕووباری دجلەیان کۆنترۆڵکردووە. هەروەها میدیاکان باس لەوەش دەکەن پـردی ئەلثانیە کە لە باکوری پـردی ئەلحوڕیـیەیە ئەویش کۆنترڵکراوە.
پـێش چەند ڕۆژێـکیش هێزەکانی عێراق گەیشتنە سەر پـردی ئەلڕابعە و داعش چیتر ناتوانێت سوود لەو ڕێگەیەش وەربگرێت.
لە لایەکی دیکە عەبدول ڕەحیم ئەلشمری پەرلەمانتاری پارێزگای موسڵ بۆ میدیاکانی ڕاگەیاند تەواوی بەشی ڕۆژهەڵاتی شارەکە لە داعش ڕزگارکراوە، بەڵام فەرماندەیەتی ئۆپەراسیۆنەکانی موسڵ ئەم هەواڵەی ڕەتکردەوە و گوتی هێشتا چەکدارانی داعش لەو بەشە ماونەتەوە و داوای لە هەموو لایەک کرد زانیاری هەڵە بڵاونەکەنەوە و ئەمشەو بەیانـنامەیەک سەبارەت بە تەواوی پشـڕەویـیەکان ئاشکرا دەکەن.