Accessibility links

ڕێبەری گروپـێـکی سەر بە داعش لە فلپـین دەکوژرێت


کاربەدەسـتانی فلپـین دەڵێن هێزەکانی ئاسایشی وڵاتەکەیان ڕێبەری گروپـێـکی ئیسلامیـیان کوشتووە کە هێرشی دژی خەڵکی سیڤیل ئەنجامداوە و بەیعەتی بە داعش دابوو.

پـۆلیسی فلپـین ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە بەیانـنامەیەکدا نووسیویەتی محەمەد جەعفەر مەجید تەمەن 32 ساڵ دامەزرێنەر و ڕێبەری گروپی ناسراو بە ئەنسار ئەلخەلافە لە فلپـین شەوی ڕابردوو لە ناوچەی گەشتیاری دورگەی مینداناو کوژرا و 3 ئەندامی گروپەکەی دەسـتگیرکران.

ئەنسار ئەلخەلافە یەکێـکە لە گروپە چەکدارەکانی لە دورگەی مینداناو لە باشوری فلپـین چالاکن. لەو ناوچەیە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی موسڵمانن. لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوو بەهۆی توندوتیژیـیەکانی پەیوەست بە گروپە ئیسلامیـیەکانەوە زیاتر لە 120 هەزار کەس لەوێ کوژراون.

سیدریک تراین سەرۆکی پـۆلیسی ناوچەکە بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی ڕاگەیاند ئەو گروپە چەند تەقینەوەیەکی لە ئاهەنگەکانی نێو گوندەکاندا ئەنجامداوە و ئاڵای داعش لە بنکەکانیان بەرزدەکەنەوە.

باسی لەوەش کرد ڕێبەرە کوژراوەکەی گروپەکە ساڵی ڕابردوو لە ڤیدیۆیەکدا کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیـیەکاندا بڵاوکرایەوە، بەیعەتی بە داعش دا.

XS
SM
MD
LG