Accessibility links

ئەمەریکا سزا بەسەر 18 کاربەدەسـتی سوریا دەسەپـێنێت


ئەمەریکا بۆ یەکەم جار سزای بەسەر 18 کاربەدەسـتی باڵای ڕژێمی سوریا سەپاند، ئەمەش لە بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە لایەن ڕژێمی سوریا لە دژی خەڵکی سیڤیل لە میانەی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکە کە بۆ نزیکەی 6 ساڵە بەردەوامە.

وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە بەیانـنامەیەکدا کە لەسەر ماڵپەڕی خۆی بڵاویکردووەتەوە، ئۆفیسی کۆنترۆڵکردنی سامانە دەرەکیـیەکان لە وەزارەت سزای بەسەر 18 کاربەدەسـتی باڵای سوریا سەپاند، لەسەر بنچینەی لێکۆڵینەوەیەکی تیمی هاوبەشی نێوان ڕێـکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی OPCW و نەتەوە یەکگرتووەکان.

دەڵێت لە ڕاپـۆرتەکانی مانگی هەشت و دەی ساڵی 2016 ی ئەم تیمە هاوبەشەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دایمەزراند، پـشتڕاستکراوەتەوە هێرشی چەکی کیمیاوی ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە حکومەتی سوریا، بە تایبەتی هێزی ئاسمانی بەرپـرس بووە لە سێ هێرش بە گازی کلۆر بۆ سەر شارۆچکەی تەلمەنـنەس لە پارێزگای ئیدلیب لە 21 ی مانگی چواری ساڵی 2014.

سزاکان سەپێندراون بەسەر فەرماندە و بەرپـرسانی( هێزی ئاسمانی، هێزی بەرگری ئاسمانی، لەشکری سوریا، هێزی دەریایی، گاردی کۆماری ، دەزگای پـیشەسازی حکومەت). سزاکان بریتی دەبن لە سڕکردنی سامانی ئەم فەرماندە و بەرپـرسانە لە ئەمەریکا و هەروەها نابێت هیچ ئەمەریکایـیەک مامەڵەی بازرگانیان لەگەڵدا بکات.

XS
SM
MD
LG