کەسێـک لە فڕۆکەخانەی لۆدەردێڵ- هۆلیودی نێودەوڵەتی لە ویلایەتی فلۆریدا تەقەی لە خەڵکی کردووە و بەپـێی زانیاریـیە سەرەتایـیەکان 5 کەس کوژراون و 8 کەسی دیکە برینداربوون.
پـۆلیسی ناوچەکە دەڵێت لە دەوروبەری کاژمێر 12:55 ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە ڕووداوی تەقەکردنەکە ئاگادارکراونەتەوە و بە پەلە هێزەکانی پـۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە کە لە ترمیناڵی ژمارە 2 ی فڕۆکەخانەکە بووە.
میدیاکانی ناو ئەمەریکا دەڵێن هێرشبەرەکە لە لایەن پـۆلیسەوە دەسـتگیرکراوە، بەڵام هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی دەسـتگیرکردنەکەی پشـتڕاست نەکردووەتەوە.
فڕۆکەخانەکە لای خۆیەوە هەواڵی ڕووداوەکەی پشـتڕاستکردەوە و دەڵێت هەموو گەشتەکانی بەم هۆیەوە ڕاگرتووە.