دوکەڵێکی زۆر بەسەر ئەم پاڵاوگەیەی بەندەری ئەلئەحمەدییەوە بووە کە ڕێک دەکەوێتە بەرامبەر ئێران و نزیکەی 40 کیلۆمەتریش لە باشوری شاری کوێتی پایتەختی وڵاتەکەوە دورە.
لە ڕاگەیەندراوی خێزانەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک هاتووە "کۆڵن پاوڵ ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتبوو و دەشمانەوێت سوپاسگوزاری خۆمان دەربڕین بۆ کارمەندانی تەندروستی نێوەندی واڵتەر ڕید بۆ هەموو ئەو هەوڵانەی دەیاندا بۆ چارەسەرکردنی پاوڵ."
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت دەرفەتی تانە لێدانی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕۆژی سێشەممە کۆتایی پێدێت و تەنها 10 ڕۆژیش بۆ پێداچوونەوەی تانەکان هەیە و بڕیارەکانی دادگای باڵای عێراقی لەسەر دەردەچن.
هاوپەیمانێتی دەڵێت تەنها لەم هەفتەیەی ڕابردوودا لەو ناوچەیە نزیکەی یەک هەزار چەکداری حوسی کوژراون کە کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانییان دەکات.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە فڕۆکەخانەی ئەستانبوڵ بەر لە سەردانەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەی بۆ ئافریکا، بە پەیامنێران دەڵێت "بێگومان داوای کڕینی فڕۆکەی ئێف 16 لە ئەمەریکا پەیوەندی هەیە بە دۆسێی سەودای کڕینی فڕۆکەکانی جۆری ئێف 35ەوە."
لایەنی سەدرییەکان کە موقتەدا ئەلسەدر، ڕێبەرایەتی دەکات بەپێی ئەو ئەنجامانە بۆتە خاوەنی 73 کورسی پەرلەمان.
سەرۆکی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پـێکەوە ڕاگەیاندنێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیایدا داوا لەو لایەنانە دەکەن لە چوارچێوەی یاسا ناڕەزایەتی دەرببڕن
لە میانەی نوێژی هەینی لە ناو مزگەوتێکی شیعە لە شاری قەندەهاری باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان تەقینەوە ڕوویانداوە و لە ئاکامدا بە دەیان کەس کوژراون یان برینداربوون.
لە میانەی خۆپـیشاندانی ناڕەزایی لایەنگرانی حزبوڵڵا و بزوتنەوەی ئەمەل لە دژی ئەو دادوەرەی لێکۆڵینەوە لە کەیسی تەقینەوەکەی ساڵی ڕابرووی بەندەری بەیرووت دەکات، شەڕە تەقە ڕوویدا و بە لایەنی کەم 6 کەس کوژران و 30 کەسی دیکە برینداربوون.
کاربەدەستانی عێراق هەواڵی دەستگیرکردنی ڕێبەرێکی داعشیان ڕاگەیاند و دەڵێن بە ئۆپەراسیۆنێکی قورسدا توانیویانە لە ئەوروپاوە بهێننەوە نزیک سنووری عێراق و دەستگیری بکەن.
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی هەولێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی شاری هەولێری ڕەتکردەوە و دەڵێت لە هەر چوار بازنەی هەولێر دەستکاری دەنگەکان کراون.
”کاتی خۆی پێشنیاری ئەوەی کردووە ئەگەر ڕێژەی بەشداری دەنگدەران لە %15 کەمتر بوو هەڵبژاردنەکە ئەژمار نەکرێت”
بەپـێی یاسای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە 9 بۆ ساڵی 2020 ، پەرلەمانی عێراق 329 کورسی پـێکهاتووە، لەوانە 320 کورسی بەسەر پارێزگاکاندا دابەشکراوە بەپـێی ژمارەی دانیشتوانەکانیان و 9 کورسیش بۆ پـێکهاتەکانی کرستیان و ئێزیدی و شەبەک و کوردی فەیلی و سابئە دانراوە.
ئەم لیژنەیە ئەو زانیارییەشی خستۆتە ڕوو، کە لە کۆتایی ساڵی 2019دا تورکیا کارئاسانی کردووە بۆ چەکدارکردنی منداڵانی تەمەن 15 بۆ 18 ساڵی سوریایی تا شانبەشانی هێزەکانی حکومەتی ویفاقی نیشتمانی شەڕی لایەنەکانی تر بکەن لە لیبیادا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسەکەی هەواڵ، ئەو کابرا دەستگیرکراوە گومانبار بووە بەوەی بکوژێک بێت و ئەو کارادارە ئیسرائیلیانە بە ئامانج بگرێت کە لە قوبرس کاراداییان هەیە.
لە سەرەتای ساڵی ڕابردوودا دادگایەکی ئێران سزاکەی سەر باقر نەمازی سوک کرد، بەڵام پارێزەرەکانی دەڵێن دەسەڵاتدارانی ئێرانی ئەوەیان ڕەتکردەوە پاسپۆرتی ئێرانی بدەنێ کە پێویستییەتی بۆ چوونەدەرەوە لە وڵاتەکە، چونکە ئێران داننانێت بە مافی دوو ڕەگەزنامەییدا.
سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەم لێدوانەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا باسی لە هیچ وردەکارییەکی زیاتر نەکردووە.
حکومەتی نوێی ئیسرائیل لە 8 لایەنی سیاسی پێکهاتووە و ڕەنگدانەوەی بواری سیاسی ئیسرائیلە لە ڕاستڕەوە توندڕەوکانەوە کە دژی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینین تا دەگاتە لایەنە کۆترییەکانی پشتیوانی لە چارەسەری دوو دەوڵەتی دەکەن.
سەرەک وەزیری نوێی ژاپۆن، بە ئاسانی توانی پەسەندکردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی بەدەست بێنێت بۆ ئەم پۆستەی، چونکە پارتی لێبراڵی دیموکرات، خاوەنی زۆرینەی کورسییەکانە لە پەرلەمانی ژاپۆندا.
مۆسکۆ لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا بایەخی بە پەرەپێدانی چەک داوە بەو هیوایەی تایبەتمەندێتییەکی بداتێ لە هەر پێشەبڕکێیەکی چەکدا لەگەڵ ئەمەریکادا هاوکاتی هەروادێ و زیاتر بوونی پشێوییەکانی لەگەڵ ڕۆژئاوادا.
زیاتر نیشـان بده