پاش ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوودا، ئۆن سان سوچی، خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ بە گەندەڵیش گوناهبار کرا، ئیتر دەبێت لە ڕۆژانی هەفتەدا لە هۆڵی ئەو دادگایەدا ئامادەبێت کە لەشکر پێکیهێناوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا، موجاهید دەڵێت چەکدارەکانی تاڵیبان هێرشیان کردۆتە سەر نێوەندێکی جموجۆڵەکانی داعش لە گەڕەکی خەیر خانە لە باکوری کابوڵ.
سەدان سەرهەڵداوی حوسی و سەربازی سەر بە حکومەتی یەمەن لەم چەند هەفتەیەی ڕابردوودا کوژراون پاش ئەوەی میلیشیا حوسییەکانی سەر بە ئێران، هێرشەکانی خۆیان بۆ سەر شاری مەئرب دەستپێکردەوە.
لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەیدا، وەزیری دەرەوەی لیبیا هیچ ئاماژەیەکی نەکرد بە ژمارەی ئەو چەکدارە بیانیانەی تا ئێستا لە لیبیا چوونەتە دەرێ.
دەوڵەتی ئیسلامی، لقی ڕۆژئاوای ئافریکا وەک هێزێکی باڵادەست دەرکەوتووە لەم قەیرانە 12 ساڵەیەی نایجیریادا، بەڵام لایەنەکانی بۆکۆ حەرام هێشتاش شەڕی دژی باڵادەستی دەوڵەتی ئیسلامی دەکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆشکی پادشایەتی ئوردوندا هاتووە "شا عەبدوڵای دووهەم و بەشار ئەلئەسەد، سەرۆکی سوریا، باسیان لە پەیوەندی دوو لایەنە و هەروەهاش چۆنیەتی تۆکمە کردنی هاوکارییەکانی نێوانیان کردووە."
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی تاڵیبان دەڵێت "بەپێی زانیارییە بەراییەکان، دوو کەس کوژراون و سێ کەسیش بریندارن لە ئاکامی ئەو تەقینەوەیەی ئەمڕۆ یەکشەممەدا."
ئەو 6 کەسە کە پێنج کەسیان ئەندامی ڕێکخراوی میلیشیایی جیهاد بوون و یەکێکیشیان سەر بە باڵی چەکداری ڕێکخراوی فەتح بوو، لەسەر تاوانەکانی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل، بڕیاری زیندانیکردنیان لەسەر درابوو.
ئەمەریکا لە ساڵی 2011وە خەلیل هەقانی بە تێرۆریست ناساندووە و پاداشتی 5 ملیۆن دۆلاریشی داناوە بۆ دەستگیرکردنی یان لەناوبردنی. خەلیل یەکێکە لە ڕێبەرە باڵاکانی تۆڕی میلیشیایی هەقانی کە جەلالەدینی برای دایمەزراند.
کۆشکی سپی ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت سەرۆک بایدن لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق کۆبووەتەوە و لە بارەی پەیوەندیـیەکانی هەردوو وڵات وتووێژیان کردووە.
ژنانی فەرمانبەری ئەفغانی نیگەرانن لەوەی تاڵیبان ڕێگەیان پـێنەدات بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و چیتر نەتوانن بژێوی ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان پەیدا بکەن لەم کاتەی وڵاتەکەیان لە دۆخێکی سەختی ئابوریدایە
هەردوو کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێک ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەکان ئەوەیان پیشاندا کە ڤاکسینەکەیان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا سەلامەتە و بەرگرییەکی جەستەیی بەهێزی لە نێو منداڵانی تەمەن 5 هەتا11 ساڵان دروستدەکات
لەشکری پاکستان دەڵێت لە ڕووبەرووبونەوەی هێزەکانیان لەگەڵ چەکدارەکانی تاڵیبانی پاکستان ناسراو بە "تحریک طالبان پاکستان" ، لەسەر سنووری ئەفغانستان، 7 سەرباز و 5 چەکداری تاڵیبانی پاکستان کوژراون.
وڵاتی میسر کە خاوەنی زۆرترین ژمارەی دانیشتوانە لە جیهانی عەرەبیدا، لە ساڵی 1979دا بووە یەکەم وڵاتی عەرەب ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیلدا مۆر بکات پاش دەیان ساڵی دوژمنایەتی نێوانیان.
کۆمکاری جەزایر بۆ داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک نوسیویە "موحەمەد مۆولودی، ڕۆژنامەنوسی ڕۆژنامەی لیبیرەیت دەیلی، ڕۆژی یەکشەممە دەستگیرکراوە و ماڵەکەیشی پشکنراوە و تا ئەمڕۆش دووشەممە لە گرتوخانە هێڵراوەتەوە."
وتەبێژێکی پۆلیسی ئیسرائیل بە ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پرێسی ڕاگەیاندووە، ئەو فەلەستینییەی هێرشەکەی کردووە خەڵکی شاری خەلیلە لە کەناری ڕۆژئاوا.
وەزیری دەرەوەی قەتەر، ڕۆژی یەکشەممە بووە گەورەترین ڕێبەری بیانی سەردانی حکومەتەکەی تاڵیبان بکات و لەگەڵ مەلا موحەمەد حەسەن ئاخوند، سەرەک وەزیری نوێی ئەفغانستاندا کۆببێتەوە، بەپێی سەرچاوەکانی تاڵیبان.
بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان بە پەتای کۆرۆنا، پاش 2 هەفتە دێت لە مۆڵەتپێدانی ئاوارە و پەنابەرە سوریاییەکانی لە تورکیان تا یەک جار سەردانی کەسوکاریان بکەن لە ناوچەی ئیدلب هاوکاتی جەژی قوربانی ڕابردوو.
سان سوچی، خاوەن خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ، نزیکەی15 ساڵی ئەم 30 ساڵەی ڕابردووی تەمەنی، بە جۆرەکانی دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردن بەسەر بردووە بەهۆی ئەو خەباتە بێ توندوتیژیانەی دژ بە دیکتاتۆری دەیکردن و بەردەوامیش چاودێری تەندروستی هەبووە بۆی.
لەسەر ئەم بومەلەرزەیەی ئەمڕۆ دووشەممەی ئێران تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر زیانی گیانی و ماڵی نەدراوە.
زیاتر نیشـان بده