Accessibility links

کۆڵن پاوڵ لە تەمەنی 84 ساڵیدا دەمرێت


کۆڵن پاوڵ، یەکەم وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کە ئافریکایی ئەمەریکایی بووە و گەورە ئەفسەری لەشکریش بووە، لە تەمەنی 84 ساڵیدا دەمرێت بەهۆی کۆڤید 19 و ئەو ئاڵۆزیانەی لە تەندروستیدا بۆی دروستبووبوون.

لە ڕاگەیەندراوی خێزانەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک هاتووە "کۆڵن پاوڵ ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتبوو و دەشمانەوێت سوپاسگوزاری خۆمان دەربڕین بۆ کارمەندانی تەندروستی نێوەندی واڵتەر ڕید بۆ هەموو ئەو هەوڵانەی دەیاندا بۆ چارەسەرکردنی پاوڵ."

ئەندامانی خێزانی وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمەریکا، کۆڵن پاوڵ بە هاوسەر و باوک و باپیرێکی باش و ئەمەریکاییەکی مەزنیش ناودێر دەکەن.

کۆڵن پاوڵ وەک ژەنەراڵێکی چوار ئەستێرە، سەرکردەی ستونە لەشکرییەکان بوو لە سەروەختی سەرۆکایەتی جۆرج ئێچ دەبلیو بوش، هاوکاتی یەکەم شەڕی کەنداو کە هێزەکانی بەسەرکردایەتی ئەمەریکا لە ساڵی 1991دا لەشکری عێراقیان لە وڵاتی کوێت دەرکرد.

پاوڵ، کۆمارییەکی میانڕەو بوو، لە سەروەختی سەرۆکایەتییەکەی جۆرج دەبلیو بوش، پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای هەبوو.

XS
SM
MD
LG