Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا تاووتوێی ڕێگەگرتن لە کۆچبەری دەکات


وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا تاووتوێی ڕێگەکان دەکەن بۆ ڕاگرتنی شەپۆلی نایاسایی کۆچبەران لە وڵاتی بێلاڕوسی دراوسێیەوە بۆ ناو 27 وڵاتەکەی یەکێتییەکە و یەکێکیش لە هەنگاوەکانی کاری لەسەر دەکرێت، ڕێگەگرتنە لە کۆمپانیاکانی فڕۆکە بە کرێ دەدەنە هێڵی ئاسمانی بێلاڤیای بێلاڕوس.

ژمارەیەک لە ڕێبەرانی ئەوروپایی، حکومەتەکەی ئەلیکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی بێلاروس گوناهبار دەکەن بەوەی کارئاسانی بۆ کۆچبردن دەکات بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و دەشڵێن ئەو کارئاسانیکردنە وەک تۆڵەکردنەوەیەکە لە بەرامبەر ئەو سزایانەی یەکێتی ئەوروپا سەپاندویەتیە سەر بێلاڕوس.

هەزاران کۆچبەر بە ڤیزای گەشتیاری دەچنە بێلاڕوس و لەوێشەوە هاندەدرێن بچنە ناو پۆڵەندا و لیتوانیا و تا ئەندازەیەکیش لاتڤیا.

ئەم 3 وڵاتەی یەکێتی ئەوروپا دراوسێی بێلاڕوسن.

سیمۆن کۆڤینی، وەزیری کاروباری دەرەوەیی ئێرلەندا، کە وڵاتەکەی بە بەکرێدانی فڕۆکە ناسراوە، دەڵێت، کۆتاییهێنان بە ڕێککەوتنەکانی بەکرێدانی فڕۆکەکان دەشێت قورس بن لە ڕووی یاساییەوە.

شەپۆلی کۆچبەریی لە ساڵێک لەمەوبەرەوە دەستیپێکردووە پاش ئەوەی یەکێتی ئەوروپا سزای سەپاندە سەر حکومەتەکەی لوکاشینکۆ لەسەر هەڵبژاردنەکەی مانگی 8ی ساڵی 2020کە وڵاتانی ڕۆژئاوا بە ساختەکاری ناودێری دەکەن و هەروەهاش لەسەر سەرکوتکردنی ئاسایشیانەی ئۆپزسیۆنی بێلاڕوس و خۆپیشاندانە ئاشتیانەکانی بەدوای ئەو هەڵبژاردنەدا کران.

XS
SM
MD
LG