Accessibility links

ڕەئیسی لە ژێر فشاردایە بۆ گەڕانەوە بۆسەر مێزی دانوستاندن


هاوکاتی ئەوەی وڵاتانی جیهان بە پەرۆشییەوە چاوەڕوانی گەڕانەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانن بۆ وتووێژی ناوکی، بەڵام ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکە زۆر کۆنەپارێزەکەی ئێران سەرنجی خۆی خستۆتە سەر ناوخۆی وڵاتەکە و دەستیکردووە بە هەڵمەتێک بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی لەناو پارێزگاکانی ئێراندا.

سەرۆکی پێشووی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران لە هەڵبژاردنێکدا، بووە سەرۆکی ئێران کە بەشدارییەکی زۆر کەمی دەنگدەرانی هەبوو و وەک ئاماژەیشی پێدەکرێت لە ڕووی کەمی بەشدارییەوە ئەو هەڵبژاردنەی مانگی 6ی ئێران ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە.

ڕەئیسی، هەنگاوێکی ناوە و خۆی لە شانۆی نێونەتەوەیی دورخستۆتەوە وەک هەوڵێک بۆ بەدەستهێنانی هەست و سۆزی خەڵک لەناو ئێراندا.

لەوەتای مانگی 8ەوە کە پۆستی سەرۆک کۆماری ئێرانی وەرگرتووە، ڕەئیسی 7 سەردانی ناوخۆی وڵاتەکەی کردووە و میدیای ئێرانیش بە ستایش کردنەوە باس لەو سەردانانەی دەکات و وەک هەڵمەتێکیش لەناو خەڵکی ئاسایی ئێراندا ناودێری دەکات.

لە سەردانەکەی هەفتەی ڕابردوویدا بۆ پارێزگای بوشەهر لە باشوری ئێران، ڕەئیسی ڕایگەیاند ئەم سەردانەی بۆ ئەوەیە تا بزانێت کێشەکانی خەڵک چین لەو ناوچەیەدا.

سەرۆکی ئێران پێناچێت هەروادێ و زیاتر بوونی فشارە بەردەوامەکان بۆ دەستپێکردنەوەی وتووێژی ناوکی لە ڤیەننا کاریگەریی هەبێت لەسەری و ئەم دۆسێیەی داوەتە دەست وەزیری دەرەوەی ئێران.

وتووێژی ناڕاستەوخۆ لە مانگی 4ی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015. بەپێی ئەو ڕێککەوتنە سزاکان لەسەر ئێران هەڵگیران و لە بەرامبەریشدا دەبێت ئێران بەرنامە ناوکییەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو ڕابگرێت، بەڵام واشنتۆن لە سەروەختی سەرۆکایەتییەکەی دانۆڵد ترامپدا لەو ڕێککەوتنە کشایەوە.

هەڵبژاردنەکەی ڕەئیسی لە مانگی 6دا ئەو وتووێژانەی ڕاگرت و لەو کاتەشەوە هەروادێ و فشارەکان زیاتر دەبن بۆ گەڕانەوەی ئێران بۆسەر مێزی دانوستاندن.

XS
SM
MD
LG