له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا بوو لایه‌نی سه‌دریه‌کان واده‌یه‌کیان ڕاگه‌یاند که ده‌بێت نوری ئه‌لمالیکی کاندیدی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی تا ئه‌و واده‌یه حکومه‌ته نوێیه‌که‌ی پێکبهێنێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا پێویسته ڕێ و شوێنی تر بگیرێته به‌ر بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی چوار ساڵی داهاتووی عێراق.
هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا باسم ئه‌لعه‌وادی، ڕاوێژکاری میدیا بۆ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق، ئه‌و هه‌واڵه‌ی بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا پشتڕاست کرده‌وه.
هاوکات زۆرێک له شیکه‌ره‌وه‌کان وایان باس ده‌کرد، ئه‌و دانانی واده‌یه کارتێکی تری فشاره‌کانی لایه‌نی سه‌دره بۆسه‌ر مالیکی تا به داواکانی سه‌دریه‌کان قایل بێت بۆ چۆنیه‌تی پێکهێنانی حکومه‌ت و دووه‌میش ئه‌و پۆستانه‌ی سه‌دریه‌کان له‌و حکومه‌ته‌دا داوای ده‌که‌ن.
چاو‌دێر له‌و بڕوایه‌دان فشاره‌کانی سه‌دریه‌کان، به‌رنامه ڕێژیه‌کی تری کۆماری ئیسلامی ئێرانه بۆ ده‌ستێوه‌ردانی کاروباری عێراق.
وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکاش نیگه‌رانیه‌کانی خۆی نه‌شاردۆته‌وه سه‌باره‌ت به ڕۆڵی سه‌دریه‌کان له حکومه‌تی داهاتووی عێراقدا.
سه‌دریه‌کان له‌گه‌ڵ داواکردنی ژماره‌یه‌ک پۆست‌دا له حکومه‌تی نوێ‌دا، جه‌ختیش ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی پێویسته خه‌ڵکی سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌ر دوو پۆستی وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری به‌رگری دابنرێن، به‌ڵام مه‌رجێکیان هه‌یه که به‌رپرسێتیان بدرێتێ بۆ ده‌ستنیشانکردنی ئه‌و دوو پۆسته.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌که‌ن، مالیکی ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری په‌یمانه‌کانی خۆی بێت له‌گه‌ڵ سه‌دریه‌کاندا، چونکه وه‌ک ده‌ڵێن باش ده‌زانێت هه‌ر ئاڵ و گۆڕێک له‌و وابه‌سته‌ییانه‌دا له‌وانه‌یه ببێته هۆکارێک بۆ گۆڕانی هه‌ڵوێستی سه‌دریه‌کان له پشتیوانکردنی مالیکی.
دکتۆر سامان فه‌وزی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان: کات گرنگیه‌کی زۆری هه‌یه بۆ نوری ئه‌لمالیکی که بتوانێت بنه‌ماکانی حکومه‌ت پێکبهێنێت، و هه‌روه‌هاش گرنگیشی هه‌یه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی پشتیوانی بۆ مالیکی.
ئه‌نوه‌ر ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانێتی کوردستان: دانانی خه‌ڵکی ته‌کنۆکرات بۆ پۆسته‌کانی حکومه‌ت له‌م ژینگه سیاسیه‌ی عێراقدا کارێکی سه‌خته.
عه‌مران عومه‌ر، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی دهۆک: له سه‌دا حه‌فتا زیاتری بڕیاره سیاسیه‌کانی لایه‌نی سه‌دریه‌کان له لایه‌ن ئێرانه‌وه‌یه.
ڕۆژنامه‌نووس هێرش ڕه‌سوڵ: عێراق له ناوچه‌که‌دا پێگه‌یه‌کی گرنگی هه‌یه، بۆیه مه‌به‌ستی ئێران له عێراقدا به‌جێگه‌یاندنی ئامانجه ستراتیژیه نزیک و دوور مه‌وداکانیه‌تی.
بۆ گوێگرتن له‌و ڕاپۆرته‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆ له‌گه‌ڵ باسم ئه‌لعه‌وادی، ڕاوێژکاری میدیا بۆ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی سازدراوه، کلیکی ئێره بکه.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما، ده‌توانیت کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه‌یت که ماوه‌که‌ی 12:41 خوله‌که.