زانا ڕۆستایی، ئه‌ندامی شاندی دانوستاندنی هاوبه‌ندی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان ده‌ڵێت له نێو سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقیدا هه‌ن بڕوایان به داواکانی گه‌لی کورد هه‌یه له وڵاته‌که‌دا، به‌ڵام هه‌شن ئه‌و داوایانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیانه‌ی خۆیان به‌کار ده‌هێنن، چونکه له‌م قۆناغه‌دا پێویستیان به کورده بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت.
به‌ڕێز ڕۆستایی ده‌شڵێت له چوار ساڵی ڕابردوودا نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق که هه‌ڵوێستێکی هه‌بووبێت له‌گه‌ڵ خواسته‌کانی کورددا نه‌گونجابێت، له‌وه‌وه بووه که ویستویه‌تی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ڕای گشتی عێراقی به‌لای خۆیدا ڕابکێشێت ، له‌به‌رئه‌وه ده‌شێت بۆ چوار ساڵی داهاتوو ، مالیکی زیاتر هه‌وڵ بدات له کورد نزیک بێته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه‌که‌ی.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، گفت و گۆی له‌گه‌ڵ زانا ڕۆستاییدا کردوه.
ده‌توانن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن که ماوه‌كه‌ی 6:19 خوله‌كه.