ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ، دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌ره‌ک وه‌زیری پێشوی عێراق و سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیه که له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی حه‌وتی سێی وڵاته‌که‌دا، نه‌وه‌ت و یه‌ک کورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست هێنا، به سه‌ردانێک گه‌یشته شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه. وه‌ک ئه‌ندامانی ئه‌لعێراقیه باسیان کردووه، سه‌ردانی سه‌رۆکی لیسته‌که‌یان بۆ عه‌ره‌بستانی سعودیه به مه‌به‌ستی وتوێژکردنه له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌باره‌ت به وه‌ک ده‌ڵێن ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له کاروباره‌کانی عێراق و هه‌روه‌هاش له پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که‌دا.
هۆگر چه‌تۆ، ڕێکخه‌ری تۆڕی شه‌مس له عێراق ده‌ڵێت ، عه‌ره‌بستانی سعودیه ده‌توانێت ڕۆڵی خۆی له عێراقدا بگێڕێت، له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک بنچینه، له‌وانه سه‌نگیی ئه‌و وڵاته له ناو کۆمکاری عه‌ره‌بدا و هه‌روه‌هاش په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ زلهێزه‌کانی ڕۆژائاوادا وه‌ک وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز چه‌تۆ ده‌شڵێت واباشتره نه‌ک هه‌ر عه‌ره‌بستانی سعودیه، وڵاتانی تریش له ڕێی حکومه‌تی عێراقیه‌وه کۆمه‌ک و یارمه‌تی عێراق بده‌ن، نه‌ک له‌ڕێی لایه‌نێک یان چه‌ند لایه‌نێکی سیاسیه‌وه.
ده‌توانن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن که ماوه‌كه‌ی10:21 خوله‌كه.