یونادم که‌ننا ، ئه‌ندامی کریسچیان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ، پێی وانیه نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق، بتوانێت له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که پێکبهێنێت وه‌ک هه‌ندێ له سیاسه‌تمه‌داران و چاودێران پێشبینیان کردووه.
به‌ڕێز که‌ننا ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌لعێراقیه به‌شدار نه‌بێت له حکومه‌تی نوێ‌دا ، ئه‌وه یانی حکومه‌ته‌که نابێته حکومه‌تێکی هاوبه‌شیی .
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز که‌ننا ئاماژه به‌وه ده‌کات که پێویسته له‌سه‌ر مالیکی دڵنیایی بدات به هاوپه‌یمانی کوردستانی و به ئه‌لعێراقیه‌ش که بوونه‌ته هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه له عێراقدا و هه‌ره‌وه‌هاش سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنیش هاوشێوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو نه‌بێت ، ئه‌وجا ده‌توانێت حکومه‌ت پێکبهێنێت.
ده‌توانن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن که ماوه‌كه‌ی6:03 خوله‌كه.