سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر، ئه‌ندام و ده‌مڕاستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵێت له کۆبونه‌وه‌که‌ی دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه‌ی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ( گۆڕان، یه‌کگرتووی ئیسلامی، کۆمه‌ڵی ئیسلامی) تاووتوێی بار‌و دۆخی ئێستای سیاسی عێراق کراوه و هه‌روه‌هاش باسکردنی مه‌سه‌له‌ی پێکهێنانی ده‌سته‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی کوردستاندا.
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر، ده‌ڵێت پاش چه‌ند کۆبونه‌وه‌یه‌ک له په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی کوردستاندا نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ به‌ره‌نجامێک سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی بۆ پێکهێنانی ده‌سته‌ی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنه له هه‌رێمه‌که‌دا، وه ده‌شڵێت ئۆپزسیۆن سوره له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی، ئه‌گه‌ر بێتوو ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمه‌که‌دا، ده‌نگی ئۆپزسیۆن به هێند وه‌رنه‌گرێت ئه‌وا ئۆپزسیۆنیش له‌لای خۆیه‌وه بایکۆتی ده‌نگدانه‌کان ده‌کات و هه‌وه‌هاش چاوده‌خشێنرێته‌وه به هه‌موو هاوکاریه‌کان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی کوردستاندا.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه له ڕێی گونجاندنێکی سیاسیانه‌وه یانی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت ته‌وافوقی سیاسی، به‌ڕێز بابه‌کر ده‌ڵێت دواخستنی دانیشتنی ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ی په‌رله‌مان که تایبه‌ت بوو بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، مانای وایه که هاوپه‌یمانی کوردستان ئاماده‌یی دانوستاندنی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسایه و ئۆپزسیۆنیش هیواداره هه‌ردوو لا بگه‌ینه ڕێکه‌وتنێک و تێگه‌یشتنێکی هاوبه‌ش له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێکهێنانی ئه‌و کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
ده‌توانن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن که ماوه‌كه‌ی6:49 خوله‌كه.