هوشیار زێباری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت به‌ڵێ وڵاتانی ده‌وروبه‌ری عێراق ده‌ست وه‌رده‌ده‌نه کاروباری عێراقه‌وه له مه‌سه‌له‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتووداو هه‌ر وڵاته به جیا ئه‌جه‌ندای خۆی هه‌یه، به‌ڵام کێشه‌ی سه‌ره‌کی له‌لای سه‌رکرده عێراقیه‌کان خۆیانه و به‌رپرسێتیه سه‌ره‌کیه‌که‌شیان له ئه‌ستۆیه.
به‌ڕێز زێباری ده‌ڵێت تا کاتی ئه‌م گفت و گۆیه‌ش هێستاش مشت ومڕ له نێو عێراقیه‌کاندا له‌سه‌ر هه‌ر سێ پۆسته سه‌ره‌کیه‌که‌ی وڵاته‌که هه‌یه (سه‌رۆک کۆمار، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆکی په‌رله‌مان).
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی له گفت وگۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، باسیش له‌وه ده‌کات که تا ئێستاش هه‌ڵوێستی لایه‌نی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان، به به‌راورد له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تری عێراقدا له هه‌موویان ڕوون ئاشکرا تره.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفتوگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:10 خوله‌که.