ڕۆژنامه‌وان ما‌دیح ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێت به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆکی ئێران سه‌ردانی لوبنان بکات، نیگه‌رانی هێنایه ئاراوه ،له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئێران ده‌یه‌وێت کاریگه‌ری بکاته سه‌ر دانیشتوانی ناوچه‌که و له ڕێی ڕای گشتیه‌وه ئاسته‌نگ بخاته سه‌ر دانوستاندنه‌کان و وتووێژه‌کانی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕست.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، ڕۆژنامه‌وان ما‌دیح ئه‌حمه‌دی ده‌شڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یه‌وێت له ڕێی حیزبوڵاوه لوبنان بکاته بنکه‌یه‌ک بۆ کارنامه‌کانی خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌لام ئه‌م خواسته‌ی ئێران ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زایی زۆرێک له لایه‌نه‌کانی لوبنان ده‌بێته‌وه.
ده‌توانن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن که ماوه‌كه‌ی 10:10 خوله‌كه.