دکتۆر عه‌دنان ئه‌لسه‌ڕاج ، ئه‌ندامی باڵا له لیست ده‌وڵه‌تی یاسا نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی هیچ هه‌وڵێک له ئارادا بێت بۆ سه‌رله‌نوێ دانوستاندن کردنه‌وه له لایه‌ن لیسته‌که‌یه‌وه له‌گه‌ڵ لیستی ئه‌لعێراقیه‌دا، وه ده‌شڵێت ده‌رفه‌ت نه‌ماوه تا ئه‌و دانوستاندنانه بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌لعێراقیه‌دا بکرێت.
دکتۆر ئه‌لسه‌ڕاج ده‌شڵێت بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی هاوبه‌شیی نیشتیمانی ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌شدار بن ، ولێ ئه‌گه‌ر یه‌کێ له لایه‌نه‌کان به‌شداری نه‌کرد له حکومه‌تدا، به مانای ئه‌وه نییه ئیدی نه‌توانرێت حکومه‌ت پێکبهێنرێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر عه‌دنان ئه‌لسه‌ڕاجدا کردویه‌تی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:45 خوله‌که.