به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما ته‌رخانه بۆ باسکردن له‌و نیگه‌رانیانه‌ی هاتونه‌ته ئارا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پێکهێنانی ده‌سته‌یه‌کی تایبه‌ت له هه‌رێمی کوردستانی عێراق به ناوی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی فراکسیۆنی کوردستانی له په‌رله‌مانی هه‌رێمدا پێشنیازکرا ،و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانیش دانیشتنی خوێندنه‌وه‌ی به‌رنوسه‌که‌ی کردووه ، هه‌رچه‌نده یه‌ک دوو دانیشتنی دواتری دواخران یان هه‌ر نه‌کران.
له عێراق، کۆمیسیۆنێکی تایبه‌ت هه‌یه به ناوی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق، ئه‌رکی ئه‌م کۆمیسیۆنه سه‌رپه‌رشتیکردنی ته‌واوی هه‌ڵبژاردنه‌کانی وڵاته‌که‌یه به ڕیفراندۆمه‌کانیشه‌وه.
ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق نیگه‌رانیان هه‌یه به‌رامبه‌ر به پێکهێنانی ئه‌و ده‌سته‌یه له هه‌رێمه‌که‌دا.
دکتۆر که‌مال که‌رکوکی، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستانی عێراق: ئه‌م هه‌نگاوه هه‌نگاوێکی ده‌ستووری و گرنگه بۆ هه‌رێمه‌که ومیکانیزمێک هه‌یه بۆ دانانی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمه‌که‌دا.
دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی، ئه‌ندامی لیستی گۆڕان له په‌رله‌مانی هه‌رێم: ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رنوسه به زۆرینه‌ی ساده 50 + 1 په‌سه‌ند بکرێت یانی لێدانی دیموکراسی به دیموکراسی.
ناسک تۆفیق، ئه‌ندامی لیستی یه‌کگرتوو له په‌رله‌مانی هه‌رێم: پڕۆژه یاسای گرنگتر هه‌ن له په‌رله‌ماندا وتووێژی له‌سه‌ر بکرێت.
سه‌رگوڵ ڕه‌زا، ئه‌ندامی لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی هه‌رێم: به پێویستی ده‌زانم باس له مه‌سه‌له‌ی متمانه‌ش بکرێت، تا ده‌سه‌ڵات ئه‌و ده‌سته‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کار نه‌هێنێت.
دادوه‌ر ڕزگار موحه‌مه‌د ئه‌مین، ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانی هه‌رێم: ده‌کرێت ده‌سته‌یه‌کی دادوه‌ران سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بکات، له بری ئه‌وه‌ی ده‌سته‌یه‌کی تایبه‌ت پێکبهێنرێت.
ده‌توانن گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 12:06 خوله‌که.