دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌ڵێت به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له کۆبونه‌وه‌که‌ی نێوان هاوبه‌ندی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان و لیستی ده‌وڵه‌تی یاسادا، نوری ئه‌لمالیکی به هه‌ژده له نۆزده داواکه‌ی لایه‌نی کوردی قایل بووه.
دکتۆر بایه‌زید ده‌شڵێت، ئه‌و خاڵه‌ی که ماوه بریتیه له‌وه‌ی له‌ده‌می ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی کورد له‌و حکومه‌ته‌ی مالیکی پێکیده‌هێنێت، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و حکومه‌ته به حکومه‌تێکی ده‌ست له کار کێشاوه دابنرێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوبه‌ندی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان ، وه‌ک له هه‌ندێ میدیای هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ئاماژه‌ی پێکراوه، دکتۆر بایه‌زید ده‌ڵێت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌ندی هه‌یه به ژماره‌یه‌ک ناکۆکی سیاسی له ناو هه‌رێمه‌که‌دا ، وه‌ک ده‌ڵێت ناکرێت سیاسه‌تی بانێکه و دوو هه‌وا به‌کاربهێنرێت.
ده‌توانن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن که ماوه‌كه‌ی 9:39 خوله‌كه.